Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 20:52

پشکنەرەکەی ئیماڕات بڕێکی پێشبینینەکراوی ئۆکسجین لەسەر مەریخ دەدۆزێتەوە

کوردستان TV
100%

 ئیماڕات لە ڕێگەی پشکنەری هیواوە کە بە یەکەم پشکنەری وڵاتانی عەڕەبی دادەندرێت، بڕێکی پێشبینینەکراوی ئۆکسجین لەسەر هەسارەی مەریخ دەدۆزێتەوە.

شێخ محەممەد بن ڕەشید ئەلمکتوم حاکمی دووبەی وێنەیەکی بڵاوکردەوە کە لە لایەن پشکنەری هیوا لە بەشی باکووری مەریخ وەرگیراوە.

ڕۆژی شەممەی ڕابردوو 16ـی تشرینی یەکەمی 2021 شێخ محەمەد بن ڕەشید لە تویتێکدا لەسەر وێنەیەکەدا نووسیویەتی "ئیمارات ئێستا دەستی کردووە بە هاوبەشیکردنی ئەو زانیارییە زانستییانەی کە بەدەستی گەیشتووە لەگەڵ ناوەندەکانی تری توێژینەوەی نێودەوڵەتیدا."

ئاژانسی فەرمی هەواڵی ئیماڕات ڕایدەگەیەنێت، بەپێی ئەو تێبینیانەی کە لە ڕێگەی تیشکی سەروو بنەوشەییەوە دەستیان کەوتووە جیاوازی بەرفراوان دەردەکەوێت بە بوونی ژمارەیەکی زۆری ئەتۆمەکانی ئۆکسجین و یەکەم ئۆکسیدی کاربۆن لە بەرگە هەوای سەر ڕووی مەریخ.

حەسە مەتروشی جێگری بەڕێوەبەری پرۆژەی گەڕانی مەریخی ئیمارات بۆ کاروباری زانستی ڕایگەیاند: ئەو زانیارییانە پێکهاتەی پێشبینینەکراو لە ڕووی قەبارە و ئاڵۆزییەوە ئاشکرا دەکەن و پێمانوایە کاریگەری دەبێت لەسەر ئەو مۆدێلە زانستیانەی کە ئێستا بە بەرگەی هەوای مەریخی ناسراوە، هەروەها لەسەر تێگەیشتنمان بۆ گۆڕانکارییەکانی.

 

1

 

پشکنەری هیوا “مسبار الامل” بە یەکەمین پشکنەری وڵاتانی عەرەبی دادەنرێت کە بگاتە دەرەوەی خولگەی زەوی، بەمەش ئیمارات دەبێتە پێنجەمین وڵاتی جیهان کە بگاتە خولگەی مەریخ و سێیەم وڵاتی جیهان کە لە یەکەم هەوڵیدا بگاتە هەسارە سوورەکە.

پشکنەری هیوا لە ڕۆژی 9ـی مانگی شوباتی ئەمساڵدا بەسەرکەوتوویی گەیشتە ناو خولگەی مەریخ، لەو کاتەدا حاکمی دووبەی شێخ محەممەد بن ڕەشید لە تویتێکدا وێنەی مەریخی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، وێنەکە لە بەرزایی 25 هەزار کیلۆمەتر لەسەر ڕووی هەسارەی سوورەوەیە و هەروەها ڕاشیگەیاند یەکەم وێنەی هەسارەی مەریخ بە یەکەم پشکنەری وڵاتانی عەڕەبی.

پشکنەرەکە کامێرای گەڕانی دیجیتاڵی EXI هەڵگرتووە، کە یەکێکە لە سێ ئامێرە زانستییە پێشکەوتووەکان، کامێراکە کامێرایەکی تیشکدانەوەی فرە شەپۆلە کە توانای گرتنی وێنەی 12 مێگاپیکسلی هەیە، کاردەکات بۆ لێکۆڵینەوە لە مەریخ و گەیاندنی وێنەیەکی گشتگیر لە کەش وهەواکەی و چینە جۆراوجۆرەکانی بەرگە هەوای مەریخ.

کامێراکە لە دوو لێنز پێکهاتووە، یەکێکیان بۆ تیشکی سەروو بنەوشەیی و ئەوی تریان بۆ سپیترای ڕەنگاوڕەنگ بەکارهێنراو بۆ گرتنی وێنەکان و وردەکاری ڕوونی هەسارەکە.

لە یەکەم بڵاوکردنەوەییدا نزیکەی 500 وێنە لەلایەن کامێراکەوە گیراون، پێشبینی بە هەزارانی تر دەکرێت لە وەشانی داهاتوودا کە چاوەڕوان دەکرێ لە مانگی کانوونی دووەمی 2022ـدا بێت.

 

2

 

 

 

جیهان میدیا راپۆرت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.