Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 15:04

9 ڕێگە بۆ چارەسەرکردنی زیبکە لە شەوێکدا

کوردستان TV
100%

زۆر جار زیبکە لەسەر پێستمان دەردەکەوێت و بێزارمان دەکات، کە ئەمەش وادەکات ئارام نەگرین تاوەکوو شوێنی زیبکەکە نامێنێت لەسەر ڕوخسارمان، بەهەر شێوەیەک بێت هەوڵی ڕزگاربوون دەدەین لەو زیبکانە، بۆ ئەم مەبەستەش شارەزایانی پێست ڕێنماییان کردووین و چەند ڕێگەیەکیان دیاریکردووە بۆ کەمکردنەوەی ڕووکەشی تێکدراوی سەر دەموچاومان بەهۆی زیبکەوە لە ماوەیەکی کەمدا.

1-      ئەم چارەسەرانە هەڵبژێرە

شارەزایان جیاوازی دەکەن لە نێوان دەرکەوتنی زیبکەکان بەپێی ھۆکاری دروستبوونیان کە 4 ھۆکار لە خۆ دەگرن: گیرانی کونیلەکانی پێست، کۆبوونەوەی بەکتریا، دەردانی چەوری و ھەوکردن. شارەزایان پێشنیاری بەکارهێنانی ئەو مەرھەمانە دەکەن کەپێکهاتەکانی وەک "بنزۆیل پرۆکسید"ـییان (جۆرە دەرمانێکە بۆ پێست بەکاردێت، پێست وشک دەکات و ڕێگە لە گەشەی بەکتریا دەگرێت) تێدایە کە بەکتریاکان لەناو دەبەن، ھەروەھا پێست سپی دەکات، هەوکردن کەم دەکاتەوە و بەکتریاکانی ژێر پێستیش لەناودەبات.

2- پاککەرەوەی پەڵە بەکاربێنە.

بەکارھێنانی ئەو پاککەرەوانەی بە شێوەیەکی ئاسایی ترشی "سالیسیلیک"ـیان تێدایە، ئەو ماددەیە چارەسەرە بۆ زیبکەکانی ئێستا و ڕێگە دەگرێت لە دەرکەوتنی زیبکەی نوێ، لەھەمان کاتدا یارمەتی پاککردنەوەی پێست و لابردنی خانە مردووەکانی سەر پێست دەدات.

3- بەکارھێنانی کرێمێکی دەوڵەمەند لە ھایدرۆکۆرتیزۆن.

ئەم مادەیە نەک تەنها بۆ چارەسەرکردنی پێوەدانی مێشوولە بەکاردێت، بەڵکو دەرکەوتنی سووریی زیبکەکانیش چارەسەر دەکات. پێشنیار دەکرێت کە کرێمێک هەڵبژێریت کە هایدرۆکۆرتیزۆن و ترشی سالیسیلیک لەخۆ بگرێت و لەشەودا بەکاربھێندرێت بۆ چارەسەرکردنی زیبکەکان.

4- دووربکەوە لە بەکارھێنانی پێکهاتە ڕۆنییەکان.

ئەمە بە مانای دوورکەوتنەوە دێت لە بەکارهێنانی کرێمە سرووشتییەکان یان تێکەڵەیەک کە ڕۆنی گوێزھیندی، ڕۆنی زەیتوون یان ڕۆنی بادەمیان تێدایە، چونکە کێشەی زیبکەکان زیاتر دەکەن.

 

١

5- بەکارهێنانی دەرزی کۆرتیزۆن.

ئەم چارەسەرە تەنها لە حاڵەتی زۆر پێویستدا بەکاردێت، بۆ نموونە کاتێک کە زیبکە لەسەر ڕوخسارت دەردەکەوێت و لەھەمان کاتدا بۆنەیەکی زۆر گرنگت بۆ دێتە پێش، یان ڕێوڕەسمێکی گرنگ یان لەکاتی ئامادەکاری بۆ ڕۆژی هاوسەرگیریەکەت زیبکە لەسەر ڕووخسارت دەردەکەوێت، بەڵام پێویستە لەلایەن پزیشکەوە بەکاربھێندرێت.

6. پەنابردن بۆ چارەسەرە بەسوودەکانی ماڵەوە.

هەندێک چارەسەری سادەی ماڵەوە کاریگەریان لەسەر چارەسەرکردنی شوێنی زیبکەکان هەیە، لەوانەش وردکردنی ئەسپرین (جۆرە حەبێکە دژی هەوکردن و خوێن مەیینە) پاشان گۆڕینی بۆ شێوەی پاودەر و تێکەڵکردنی لەگەڵ کەمێک ئاو، پاشان بەکارھێنانی بۆ شوێنەکە تا وشک دەبێتەوە، یان بەکارھێنانی ئاوی گەرم بۆ دەرکردنی ناوەوەی زیبکەکە

7- سوودەکانی بەکارھێنانی سەهۆڵ

پێشنیار دەکرێت سەھۆڵ بەکاربھێندرێت بۆ شوێنی زیبکەکە، کە یارمەتیدەرە لە بچووکردنەوەی قەبارە و دەرکەوتەکانیان، پێویستە سەھۆڵەکان بە پارچە قوماشێکی نەرمەوە بپێچرێن و بۆ 3 یان 4 خولەک بەکاربھێندرێن و ئەم هەنگاوە چەند جارێک لە ڕۆژێکدا دووبارە بکرێتەوە

8- بەرگی سەرینەکەت بگۆڕە.

پاک ڕاگرتنی سەرینەکەت کارێکی پێویستە بۆ ڕزگاربوون بە خێرایی لە زیبکەکان، خۆپاراستن لە پیسی و تۆز و بەکتریاکان کە یارمەتیدەرە بۆ دواخستنی دەرکەوتنی زیبکە.

9- دوورکەوتنەوە لە بەکارھێنانی ماکیاژ.

بەکارھێنانی ماکیاژ ھەرچەندە ڕێگەیەکە بۆ شاردنەوەی زیبکەکانی ڕوخسار، بەڵام شارەزایان پێشنیار دەکەن دووربکەونەوە لەبەکارھێنانی ئەو ماددانەی ئارایشت کە ڕۆنی کانزایی و ماددەکانی "لانۆلین"ـیان (ماددەیەکە ڕێگە لە وشکبوونی پێست دەگرێت) تێدایە، بەڵکو لە شوێن ئەوانە، ئەو ماددانە بەکاربھێنن کە ترشی "سالیسیلیک"ـیان (ماددەیەکە پێست سپی دەکاتەوە و خانەی مردووی سەرپێست لادەبات) تێدایە.

 

٢
تەندروستی میدیا راپۆرت

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.