Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 12:34

سەجا بەغدادی، سەیری هونەری شێوەکاری هونەرمەندانی کورد دەکەم

له‌ دیدارێكی تایبه‌ت بۆ ماڵپه‌ری كوردستان تیڤی دا
کوردستان TV
100%

دیمانه - داهێن 
هونەر به هەموو جۆرەکانیانەوە پێوویستی به بەهرەو تووانایی هەیه ، نەخاسمە بۆ ئەو کارە هونەریانەی که مێشک ودەست وجەستە لە خۆدەگرن وەک هونەرەکانی شێوەکاری به سەرجەم شێوازەکانییەوە ، لێرەدا ئەم هونەرە چەند شێوازێک لە خۆ دەگرێت یەک لەوانه نەخشەکێشان لەسەر بەروومی کشتووکاڵی و هەروەها بوونەوەر وزیندەوەران ..

سەجا ئەلبەغدادی یەکێکه لەو هونەرمەندانەی که به لێهاتوویەوە ئەم جۆرە هونەرە شێوەکارییەی لەگەڵ دڵ ودەروونیدا ئاشنابووە ، له دیدارێکدا بەم شێوەیه باس له کار و چالاکییەکان وئەو ئاستەنگا ،وێڕای ئایندەی لەبوارەدا دەخاتەڕوو .

ktv
- سەرەتا پێناسەیەکی خۆتمان بۆ بکە تاوەکو زیاتر خوێنەر پێت ئاشنا بێت ؟


سەجا عامر ئەحمەد ناسراو به سەجا ئەلبەغدادی ، له دایکبوونی شاری بەغدا بکالۆریۆس کۆلێژی کشتووکاڵی بەشی بەرەنگاربوونەوەی بەرەبوومی زەوی زانکۆی بەغدا ، بەهرەمەندی شێوەکاری به تایبەت له نەخشەکردن لەسەر زیندەوەری ومیوەو سەوزە .


- سەرەتای دەستپێکردنت ئەم بەهرە هونەرەیە کەی وچۆن بوو ؟


هەر له منداڵیەوە هەستم بەوە کرد که ئارەزووی ئەوەم هەیه وێنە یان نەخشە لەسەر بونەوەر وزیندەوەرە مردووەکان بکەن ، دواتر که ئامادەییم تەواوکرد بەهۆی هاندانی مامۆستایانی هونەریم له قوتابخانەدا ، هەروەها هاندانی ماڵەوەمان زیاتر شەیدای ئەم جۆرە هونەرە بووم ،هەر بۆیە ئارەزووم هەیه هەر زیندەوەرێکی مردووە لای خۆم پاریزگاری لێ بکەم بەتایبەت پەپووله .

ktv
-کێ بوون ئەوانەی لەسەرەتادا هانیان دای وپشتگیرییان کردی؟


دایکم یەکەم کەس بوو که به هەموو شێوەیەک هانیدام تاگەیشتمه ئەو ئاستەی ئێستام ، هەروەها دکتۆری هەناو محەمەد موتڵەک که هەنگاوەکانی نیشاندام تا بەشداری له یەکەم پێشانگادا بکەم .


- ئایا بەشدارییت له کاریکی هاوبەش کردووە ،هەروەها ئەو پێشانگا هونەرییانه چییه که بەشدارییت تێدا کردووە ؟


بەڵێ بەشدارییم له زۆر پێشانگا له زانکۆی تکریت و بەغدا وکۆلێژی تەقەنی و مونتدای لاوان ووەرزش  وێڕای ئەوەی له ( تیدکس) بەغدا کردووە.


- بێگومان سەرەتا هەر هونەرمەندێک ئاستەنگ دێتە بەردەمی ، هیچ ئاستەنگێک هاتە بەردەم ؟


بەڵێ بێگوومان زۆر ئاستەنگ وکۆسپ هاتە بەردەمم ،سەبارەت به لێکدانەوەی کار وهونەرەکانم ، هەوڵدان بۆ تێکدان و خەڵکانێکیش هەبوون به هەموو جۆرێک  بۆ دژایەتیکردنی بەهرەکانم ، ئەم حالەتش هەر بووە .

ktv
- ئایا بەهرەمەندی تاکه شتە بۆ لێهاتوویی  ،یاخوود شتی تر هەیه ؟


بەهرەمەندی شتێکه لای هەموو مرۆڤیکدا بوونی هەیه ، بەڵام هەیه هەر زوو تووانا ولێهاتوویی خۆی دەردخات ، هەروەها هەیه زیاتر  خۆشەویستی بۆ کارەکەی هەیه یان به تووانایی خۆی کارەکانی پێش دەخات .


- جوانترین تابلۆ تا ئێستا کردووتە وله دڵت ماوە ؟


بەداخەوە ئەو کارەی که زۆر له خۆم نزیک بوو لێم دزرا ، کارەکەم بریتی بوو له سەربازێک بەرگری له وڵاتی خۆی دەکات ،که زیاتر له هەزار کەس له منداڵ و جوتیار و فەرمانبەر و سەرباز و مامۆستای زانکۆ هەتاوەکو وەزیری خوێندنی باڵا لەم پێشانگایەدا ئامادەی بوون ، بەڵام ئەو تابلۆیەم که زۆرم خۆش دەویست له ڕۆژی دواییدا لێم دزرا .


- لەهەر کارێکدا کەسانێک هەن کاریگەری لەسەریاندا هەبێت ،کێ کاریگەری لەسەرت هەبووه ؟


جیاوازی نیه بۆ کاریگەری هەر هونەرمەندێک له چ تەمەنێکدا بیت ، گرینگ سوود له تووانا وشارەزایی ولێهاتوویان وەربگریت .

ktv
هیوا و ئاواتەکانی داهاتووت چین ، له داهاتوو خۆت له کوێ دەدۆزیتەوه؟


هیواخوازم که خۆم پێش بخەم تا بگەم بەوەی خۆم ئارەزووم لێی هەیه ، بەڵام ئەوەش لە بیر نەکەین من له وڵاتێکدا دەژیم که بەکەمی بەهرەمەندان له باوەش دەگرن ، سەبارەت به هیواکانم ئەو شوێنەی ژیانی لێ بێت خۆم لەو شوێنه دەدۆزمەوه.

ktv
- له کارەکانتدا هەوڵدەدەیت کێشەیەك یاخوود پەیامێک ڕابگەێنیت ؟


بەگشتی هونەر پەیامه ، هەرچەند ڕێگاکان جیاوازبن ، گرنگتریان دڵفراوانیه ، ئاشتی دەروونی و هەستە بەرانبەر هەر مرۆڤێک ،هەر شتێک لەسەر زەوی بوونی هەبێت پێویستی به هەندێک خۆشەویستی هەیه ،سەبارەت به کارەکەم که پەیوەندە به بەرەبوومی زەوی و بوونەوەر و زیندەوەران ، به هیوام هەڵمەتی بەکارهێنانی دەرمانی له ناوبردنیان قەدەخەبکرێت ، دووەم هەر وەک چۆن وڵاتانی زلهێز هەوڵی لەناوبردنی مرۆڤە بچووکتر له خۆیان دەدەن  هەوڵی قەدەخەکردنی دەرمانی قەدەخەکراوی جیهانی دەدرێت.

ktv
- چ کات گوونجاوە ،یان چ کات زیاتر کارەکانت بەئەنجام دەگەێنیت ؟ 


درەنگانی شەو هەست بەوە دەکەم که له هەموو کات گوونجاوترە بۆ کارکردنی ئەو هونەرەی من پێوەی خەریکم ، چونکه کاتی بێ دەنگیه .


- ئایا ئاشنیەتیت لەگەڵ هونەرمەندانی کورد هەیه ،یان پرۆژە وکاری هونەری؟ 


سەبارەت بە هونەرمەندانی کورد بەڵێ لەگەڵیان ئاشنایەتیم هەیه ، تا ئێستا هیچ پرۆژەیکمان نەبووە به هیوام بتووانم کاری هاوبەش بکەین ، هەروەها به ئومێدم له هەرێمی کوردستان پێشانگایەک بۆ کارەکانم بکەمەوە .


دوا ووتەت ئەگەر هەبێت ؟ 


زەوی موڵکی هەموو مرۆڤێکه ،باشترین بەڵگەش ئەو پەتایە یه که سەرتاەری زەوی گرتەوە ،هەر بۆیه پێوویستە مرۆڤ ئەزیەتی هیچ بوونەوەر وزیندەورێک نەدات وەک ئەوەی حەزناکات زیان بەخۆی بگەێنرێت، کە ئەمانیش گیان لەبەرن .

كوردستان TV

شێوه‌کاری میدیا هه‌ڤپه‌یڤین ئه‌ده‌ب و رۆشنبیری

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.