Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 11:41

لە كەرکووک دوو کەس بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەر دەستگیرکران

وەزارەتی ناوخۆی عێراق دەستگیرکردنی دوو کەسی بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە لە پارێزگای کەرکووک باکووری ئەو وڵاتە، راگەیاند.
کوردستان TV
100%

وەزارەتی ناوخۆی عێراق بڵاویکردەوە کە ھێزەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتیی نەھێشتنی ماددە ھۆشبەرەکان لە میانی ئۆپەراسیۆنێکدا، دوو کەسیان بەتۆمەتی بازرگانیکردن بە ماددەی ھۆشبەرەوە لە پارێزگای کەرکووک، دەستگیرکردووە.
راشیگەیاندووە کە ھەر لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا، دەست بەسەر 43 گرام ماددەی کریستاڵ و 21 گرام ماددەی حەشیش -دا گیراوە.
ئاماژەی بەوەیش داوە کە دەستگیرکراوەکان رەوانەی دادگا کراون، بۆ ئەوەی سزای عادیلانە بدرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.