Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 14:57

ئێران کچێکی کورد به‌تۆمه‌تی هاوکاری پارتێکی کوردستانی ده‌ستگیر ده‌کات

کوردستان TV
100%


 هاووڵاتییەکی خەڵکی پاوە کە پێشتر بە تۆمەتی هاوکاری حیزبێکی کوردستانی سزای بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستگیركرا.
رێكخراوی هه‌نگاو بۆ مافه‌كانی مرۆڤ بڵاویكرده‌وه‌: رۆژی شه‌ممه‌ 8 ى 1 ى 2022 ، شنە ئەحمەدی خەڵکی پاوە دوای بانگ کران بۆ دادگای ئەو شارە بە مەبەستی تێپەڕاندنی سزای سێ مانگ بەندکرانەکەی دەستبەسەر کرا.
بە وتەی سەرچاوەیەکی نزیک لە بنەماڵەی ئەحمەدی، شنە ئەحمەدی دوای دەستبەسەر کران بۆ ناوەندی چاکساسی و بارهێنانی کرماشان گوازراوەتەوە.
هەنگاو زانیویەتی کە شنە ئەحمەدی ساڵی ڕابردوو هاتووه‌ته‌ هه‌رێمی کوردستان و بۆ ماوەیەک ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە و دوای جیا بوونەوە لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ زێدەکەی خۆی.
رێكخراوی هه‌نگاو ئاماژه‌ به‌وه‌شده‌كات: كه‌ ناوبراو دواجار لەلایەن دادگای شۆڕشی پاوە بە تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سزای 6 مانگ بەندکرانی بە سەردا سەپاوە کە ئەو سزایە لە دادگای پێداچوونەوەدا بۆ 91 ڕۆژ بەندکران کەم کرایەە.

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.