یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی زستانه‌ی په‌كین له‌ڕۆژی چواری شوباتی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌كات، ڕۆژی هه‌ینی كۆریای باكوور به‌فه‌رمی بڵاویكرده‌وه به‌شداری یاریه‌كانی ئۆلۆمپیاد و پارۆلۆمپی په‌كین ناكات، ئه‌میش به‌هۆی هێزه به‌رهه‌لسته‌كان و ڤایرۆسی كۆرۆنا.
هه‌روه‌ها كۆریای باكوور پشتیوانی خۆی بۆ ولاتی چین دووپاتكرده‌وه له‌به‌رێوه‌چوونی ئه‌م كه‌رنه‌ڤاله وه‌رزشیه به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو.
لای خۆیه‌وه ولاتی چین له‌زاری وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی وانگ وینبین راگه‌یاند، هه‌ردوو وڵاتی چین و كۆریای باكوور دراوسێی یه‌كترن و چیاكان و ئاو و په‌یوه‌ندی دۆستانه به‌یه‌كه‌وه گرێیان ده‌دات، بۆیه تێگه‌یشتنی زۆرمان بۆ به‌شدارنه‌بوونی كۆریای باكوور له‌یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی زستانه هه‌یه.
لێژنه‌ی ئۆلۆمپی نێو ده‌وڵه‌تی له مانگی ئه‌یلولی رابردوو به‌شداربوونی كۆریای باكووری له‌یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی زستانه هه‌ڵپه‌سارد به‌هۆی به‌شدارنه‌بوونی وڵاتی كۆریای باكوور له‌یاریه‌كانی ئۆلۆمپیادی تۆكیۆ.
یاریه‌کانی ئۆلۆمپیادی زستانه‌ی په‌کین له‌ڕۆژی چواری شوباتی داهاتوو ده‌ست پێ ده‌کات
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.