Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 11:46

ئه‌مڕۆ کێبڕکێکانی رالی داکار لە سعوودیە دەست پێ دەکات

کوردستان TV
100%


رالی داکار، یەکێکە لە مەترسیدارترین و پڕسەرکێشی ترین کێبڕکێکانی ئۆتۆمبێل لە جیهاندا کە تیایدا ئۆتۆمبێلەکان بە شوێنی سەختدا سەردەکەون کە گونجاو نییە بۆ هاتوچۆی ئۆتۆمبێل.

بڕیاریشە ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 2 ى 1 ى 2022، ئەم کێبڕکێ مەترسیدارە لە سعوودیە دەست پێ بکات، ئەمەش جاری سێیەمە سعوودیە میوانداری رالی داکار دەکات.

یەکەم قۆناغی کێبڕکێکە لە شاری حائیل دەست پێ دەکات و بە قۆناغی دوازدەیەم لە 14ی کانوونی دووەمدا لە جەددە، کۆتایی دێت.

جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی 1979ەوە کە ئەم کێبڕکێیە سەریهەڵداوە هەتا ئێستا 31 شۆفێری بەشداربووی کێبڕکێکە بە رووداوی جۆراوجۆر گیانیان لەدەستداوە.

وه‌رزش

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.