Erbil 15°C پێنجشەممە 25 نیسان 23:59

کەشناسی هەرێم: تا سبەی باران بارین بەردەوام دەبێت

کوردستان TV
100%

 

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، پێشبینی دەکرێت دره‌نگانى شه‌و و دواى نيوه‌ شه‌و و به‌ره‌به‌يان تا سبه‌ى به‌يانى باران بارين به‌رده‌وام بێت به‌ ڕێژه‌ی مام مناوه‌ند لە ناوچە شاخاوییەکانی هەرێمی کوردستاندا.

بەڕێوەبەرایەتی بوومەلەرزەزانی و کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە ڕاگەیانراوێکی سەبارەت بە ڕێژەی باران بارین و پێشبینی بارین بۆ سبەی پێنجشەممە بڵاوکردۆتەوە و تێیدا هاتووە " پێشبينى ده‌كرێ دره‌نگانى شه‌و و دواى نيوه‌ شه‌و و به‌ره‌به‌يان و تا سبه‌ى به‌يانى باران بارين به‌رده‌وام بێت به‌ ڕێژه‌ی مام مناوه‌ند له‌ ناوچه‌ شاخاويه‌كانى (دهۆک و هه‌ولێر و سلێمانى و ڕاپه‌ڕين) و  ئه‌گه‌ريش هه‌يه‌ له‌ سه‌نته‌رى شاره‌كان (هه‌ڵه‌بجه‌ و سلێمانى ودهۆك و هه‌ولێر و گه‌رميانيش) باران ببارێت."

لە راگەیانراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "پێشبینی بارينى به‌فر له‌ ناوچه‌ شاخاويیه‌كان و زيادبوونى خێرايى با ئه‌گه‌رى هه‌وره‌ تريشقه‌ش هه‌يه‌ له‌ هه‌ندێ ناوچه دەکرێت."

کەشناسی هەرێم لە ڕاگەیانراوەکەیدا هەروەها ڕێژەی باران بارینی 12 کاتژمێری ڕابردووی بڵاوکردۆتەوە کە بەم شێوەیەیە:-

پيرمام 0.3 ملم

سلێمانى دڵۆپ دڵۆپ

دهۆك 0.7 ملم

زاخۆ 1.8 ملم

كانى ماسى 3.0 ملم

خه‌بات .0.2 ملم

سۆران 0.4 ملم

باتوفه‌ 2.0 ملم

مێرگه‌سوور 0.8 ملم

سيده‌كان 0.6 ملم

چۆمان 0.2 ملم

ڕانيه‌ 0.4 ملم

ئاكرێ 1.0 ملم

ئامێدى 2.6 ملم

بامه‌رنێ 2.4 ملم

بارزان 1.0 ملم

دوكان 0.2 ملم

حاجى ئۆمه‌ران 0.6 ملم

هه‌ڵشۆ 1.2 ملم

قه‌ڵادزێ 0.2 ملم

كانى ماسى 3.0 ملم

خه‌بات .0.2 ملم

سۆران 0.4 ملم

باتوفه‌ 2.0 ملم

مێرگه‌سوور 0.8 ملم

سيده‌كان 0.6 ملم

چۆمان 0.2 ملم

ڕانيه‌ 0.4 ملم

 

 

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.