سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزبایی دەستبەکاربوون لە ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا و کابینە نوێیەکەی دەکات.
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە تویتێکدا پیرۆزبایی دەستبەکاربوونی لە ئۆلاف شۆڵتز ڕاوێژکاری نوێی ئەڵمانیا و کابینەکەی کرد.
لە تویتەکەدا نووسیویەتی "سوپاسی پشتگیری و هاوکاریی ئەڵمانیا بۆ هەرێمی کوردستان دەکەین و خوازیاری پێکەوەکارکردن و پەرەپێدانی زیاتری پەیوەندی و هاریکاری هاوبەشین."
هەروەها لە تویتەکەدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان هیوای سەرکەوتن بۆ شۆڵتز و کابینەکەی دەخوازێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.