ئاژانسی هەواڵی کوێتی ڕایگەیاند، یەکەم حاڵەتی کۆڕۆنا گۆڕاوە نوێیەکە کە بە ئۆمیکڕۆن ناسراوە لە وڵاتی کوێت تۆمار کرا.
وەزارەتی تەندروستی کوێت ئەمڕۆ چوارشەممە یەکەم حاڵەتی تووشبوون بە ڤایرۆسە گۆڕاوەکەی کۆڕۆنا کە بە ئۆمیکڕۆن ناسراوە ڕاگەیاند، تووشبووەکە گەشتیارێکی ئەوروپییە و لە وڵاتێکی ئەفریقییەوە هاتۆتە ئەو وڵاتەوە.
بەپێی هەواڵێکی ئاژانسی کوێتی تووشبووەکە هەردوو ژەمی ڤاکسینی وەرگرتووە، لەگەڵ ئەوەشدا تووشی ڤایرۆسەکە بووە.
تەندروستی کوێت هاووڵاتییانی خۆی دڵنیادەکاتەوە لە سەقامگیری دۆخی تەندروستی لە وڵاتەکەدا و جەختی کردەوە لە گرتنەبەری ڕێکاری پێویست بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
هەروەها داوا لە هاووڵاتییانی وڵاتەکەشی دەکات کە پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان ببن و جەختیش لەوە دەکاتەوە کە وەرگرتنی ڤاکسین باشترین ڕێگەیە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە.
جێی باسە کوێت وڵاتێکی عەرەبییە و لە ڕۆژهەڵاتی ناویینە، پایتەختەکەی شاری کوێتە، لە باکوور و ڕۆژئاوا عێراق لەگەڵ وڵاتەکەدا هاوسنوورە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.