Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 05:18

پێشمەرگە لە پێنج قۆڵەوە ئۆپەراسیۆنی بۆ راوەدونانی داعش دەستپێکرد

کوردستان TV
100%

وەزارەتی پێشمەرگە بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ ئەمڕۆ 8ی12ی 2021، لە هەردوو میحوەری یەکی گەرمەسێر و دووی قەرەتەپە، هێزەکانی پێشمەرگە بەمەبەستی دوورخستنەوەی مەترسییەکانی تیرۆریستانی داعش و لەناوبردنی مۆڵگەکانی تیرۆریستان، ئۆپەراسیۆنێکی کێوماڵ کردنیان لەو ناوچانەدا ئەنجام دا، کە دەکەونە ناوچەی بایەخپێدراوی ئەمنی هاوبەش  لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراقی.

هه‌روه‌رها وەزارەتی پێشمەرگە روونیكردۆته‌وه‌ كه‌ لەم ئۆپەراسیۆنەدا، لە میحوەری گەرمەسێرەوە هەریەک لە لیواکانی (3 و 5  ) پیادەو لە میحوەری دووی قەرەتەپەوە لیواکانی( 17 و 9) پیادەی سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەڵ چەند یەکەیەکی هێزەکانی 70، بەشداریی تێدا دەکەن.

وەزارەتی پێشمەرگە ده‌شڵێت:ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی  نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق، لەچوارچێوەی ئەو ڕێککەوتنانە دێ، کە پێشتر کراون و  ئەم ئۆپەراسیۆنە بەردەوام دەبێ تا بەتەواوەتی کیۆماڵی ناوچەکە دەکرێت.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.