نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌م ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له نزیك نه‌خۆشخانه‌ی كۆماری شاری به‌سڕا ڕوویدا و به‌گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كانیش به‌لایه‌نی كه‌م 16 كه‌س بوونه‌ته قوربانی.
سه‌رچاوه ڕۆژنامه‌وانییه‌كانی عێراق ئاشكرایان كرد: ته‌قینه‌وه‌كه له ڕێگه‌ی بۆمبێكی چێنراو بووه كه به ماتۆڕسكیلێكهوه به‌ستراوه‌ته‌وه و ئۆتۆمبێڵی به‌رپرسێكی لێكۆڵینه‌وه‌كانی له تیپی سه‌ربازی مردنی به‌سڕای كردۆته ئامانج.
ڕاشیانگه‌یاند: به‌گوێره‌ی زانیاریی سه‌رچاوه ئه‌منییه‌كان بۆمبه‌كه بریتی بووه له 5 كیلۆگرام مادده‌ی ته‌قه‌مه‌نی به‌هۆیه‌وه 4 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 12ی تریش برینداربوون، به‌رپرسی لێكۆڵینه‌وه‌كان له تیپی مردن له ڕووداوه‌كه ڕزگاری بووه.
ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی به‌سڕا ده‌ستیان به لێكۆڵینه‌وه‌كان كردووه و گه‌یشتوونه‌ته چه‌ند سه‌ره‌داوێك سه‌باره‌ت به ته‌قینه‌وه‌كه.
جێی باسه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌كه، ئه‌سعه‌د عێدانی پارێزگاری به‌سڕا و سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای ئه‌منی پارێزگاكه سێ ڕۆژ ماته‌مینی له ته‌واوی پارێزگای به‌سڕا ڕاگه‌یاند.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.