کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئێستا لە سنووری پارێزگای هەولێر باران دەستی پێ کردووە و پێشبینی بارینی بارانی زیاتر دەکرێت، ههروهها له ناوچه شاخاوییهكانیش بهفر دهبارێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بوومەلەرزەزانی و کەشناسی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند: باران بارین لەسەر بەشێک لە ناوچەکەمان بە تایبەت لە سنوورى پارێزگاى هەولێر دەستی پێکردووە و پێشبینی دەکرێت ڕێژەى باران بارینەکە زیاتر بێت.
ڕاشیگەیاند: لە ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان بەفر بارینیمان دەبێت و پێشبینی دەکرێت ئەم باران بارینە بەشێوەیەکى لاواز لەسەر ناوچەکەمان بمێنێتەوە.
کەشناسی هەرێم ئاماژە بەوەش دەکات کە باران بارینەکە تا کاتی بەرەبەیان بەردەوام دەبێت، پاشان کۆتایى دێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.