ئه‌مشه‌و یه‌كشه‌م و كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی داعش به‌ته‌واوی گوندی لهێبان سه‌ر به ناحییه‌ی سه‌رگه‌ڕانیان كۆنتڕۆڵ كرد.
په‌یامنێری (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاند: كه‌مێك پێش ئێستا چه‌كدارانی ڕێكخراوی تیرۆرستی داعش به‌ته‌واوی ده‌ستیان به‌سه‌ر گوندی لهێباندا گرت.
ڕاشیگه‌یاند كه له كاتی گرتنی گونده‌كه‌دا، چه‌كدارانی داعش ژماره‌یه‌ك خانووی هاووڵاتییانی گونده‌كه‌یان سووتاندووه.
هاووڵاتییه‌كی گونده‌كه تایبه‌ت به (كوردستان تیڤی) ڕایگه‌یاندبوو كه ئه‌وان به چاوی خۆیان دوو مه‌فره‌زه‌ی تیرۆرستانی داعشیان بینیوه و تا ئێستاش له‌نێو گونده‌كه ماون و په‌رش و بڵاوبوونه‌ته‌وه.
هاووڵاتییه‌كه به‌هۆی باری ئه‌منییه‌وه نه‌یویست ناوه‌كه‌ی ئاشكرا بكرێ، هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: سه‌رجه‌م دانیشتووانی گونده‌كه ماڵ و حاڵی خۆیان جێهێشتووه و ته‌نانه‌ت زۆرێك له مهڕدارهكانیش ته‌واوی مه‌ڕ و ماڵاته‌كه‌یان له گونده‌كه جێهێشتووه.
هه‌روه‌ها په‌یامنێری كوردستان تیڤی ڕایگه‌یاند كه دانیشتووانی گوندی لهێبان به‌چاوی خۆیان زیاتر له 100 چه‌كداری داعشیان بینیوه كه له چیای قه‌ره‌چووغ هاتوونه‌ته خواره‌وه و به‌ره‌و گوندی لهێبان هاتوون.
هاووڵاتییه‌كه جه‌ختیشی كرده‌وه كه پێش هه‌ڕه‌شه و هێرشه‌كانی چه‌كدارانی داعش ژماره‌ی دانیشتووانی گونده‌كه بریتی بوون له 65 ماڵ، به‌ڵام دوای مه‌ترسییه‌كان تا ده‌هات ژماره‌ی دانیشتووانی گونده‌كه كه‌م ده‌بووه و سه‌ر له ئێواره‌ی ئه‌مڕۆش ته‌واوی دانیشتووانه‌كه‌ی چۆڵیان كرد.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.