بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش لە پارێزگای دیوانییە باشووری عێراق، تەقییەوە.
میدیا عێراقییەکان لە سەرچاوەیەکی ئەمنییان گواستووەتەوە کە لەسەر رێگای خێرای نێودەوڵەتی دیوانییە، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی گواستنەوەی کەلوپەلی لۆجستی سەربە ھێزەکانی ھاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژبە داعش، تەقیوەتەوە.
بەگوتەی سەرچاوەکە، تەقینەوەکە زیانی بە یەکێک لە ئۆتۆمبێلەکانی کاروانەکە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی لێ نەکەوتووەتەوە.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیارییەتی خۆی لە ئەنجامدانی تەقینەوەکە، رانەگەیاندووە.
کاروانێکی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق کرایە ئامانج
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.