ئێستا تیرۆرستانی داعش هێرشیان کردۆتە سەر گوندی لهێبیان و شەڕ و ڕووبەڕوونەوە بەردەوامە لەگەڵ دانیشتووانی گوندەکە، داوا دەکەن هێزی پێشمەرگە هاوکاریان بکات.
پەیامنێری کوردستان تیڤی ڕایگەیاند: ئێستا تيرۆرستانی داعش هێرشيان كردۆته سه ر گوندی لهێبیانی سەر بە ناحیەی سەرگەڕانی سەر بە کەرکووک، لەلایەن دانیشتووانی گوندەکە بەرپەرچییان دراوەتەوە و تا ئێستا شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە بەردەوامە.
هەروەها ڕایگەیاند: خەڵکی گوندەکە ئاماژە بەوە دەکەن کە داعش دەوری گوندەکەی گرتووە و شەڕ و ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیان بەردەوامە.
خەڵکی گوندەکە ئاماژە بەوەش دەکەن کە هێشتا هیچ هێزێک بە هانایانەوە نەچووە و داوا دەکەن هێزەکانی پێشمەرگە هاوکاریان بکەن.
جێی باسە هێرشە تیرۆرستییەکانی داعش بەردەوامن لە ناوچە کێشە لەسەرەکان بەهۆی بوونی بۆشایی ئەمنی لەو ناوچانەدا، شەوی ڕابردووش چه‌كدارانی تیرۆرستی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی خدر جیجه له بناری چیای قه‌ره‌چووغ له میحوه‌ری مه‌خموور به‌هۆیه‌وه 13 كه‌س شه‌هیدبوون كه 3 له شه‌هیده‌كان هاووڵاتی خه‌ڵكی گوندی خدر جیجه و برای یه‌كترن، له‌گه‌ڵ شه‌هیدبوونی 10 پێشمه‌رگه، هه‌روه‌ها 5 برینداریش هه‌ن.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.