یانه‌ی پاریس سانجێرمان له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند، نێیمار داسیلڤای به‌ڕازیلی و ئه‌ستێره‌ی یانه‌كه له یاری یه‌كشه‌ممه‌ی ڕابردوو له به‌رامبه‌ر یانه‌ی سانت ئیتیان له هه‌فته‌ی پازده‌می خولی فه‌ره‌نسا دووچاری پێكان هاتووه، له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه نێیمار پێكانی له كۆزینكی قاچی چه‌پی هه‌یه‌و به‌و هۆیه‌وه بۆ ماوه‌ی شه‌ش تا هه‌شت هه‌فته له یاریگاكان دوورده‌كه‌وێته‌وه.
واش بڕیاره كارگێڕی تیپه پاریسیه‌كه له به‌یاننامه‌یه‌كی دیكه‌دا له ماوه‌ی حه‌فتاودوو كاتژمێری داهاتوو، په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی پێكانی نێیمار بڵاوبكاته‌وه.
جێگای باسه له یاریه‌كه‌دا، پاریس سانجێرمان به سێ گۆڵ به‌رامبه‌ر به گۆڵێك سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناو ئێستاش یانه‌كه به كۆكردنه‌وه‌ی چل خاڵ له پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی لیگاوه‌ن دایه .
پاریس سانجێرمان: نێیمار 6 تا هه‌شت هه‌فته له یاریگاکان دوور ده‌که‌وێته‌وه
100%
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.