ده‌سه‌ڵاتدارانی ته‌ندروستی به‌ریتانیا ئه‌مڕۆ دووشه‌م ئاشكرایان كرد كه 35 كه‌س به‌هۆی تووشبوون به په‌تای كۆڕۆنا گیانیان له‌ده‌ست دا و زیاتر له 42 هه‌زار تووشبووی نوێش ڕاگه‌یه‌نرا.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا بڵاوی كرده‌وه: ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردووی كۆڕۆنا بریتییه له گیانله‌ده‌ستدانی 35 كه‌س و تووشبوونی 42583 كه‌س.
ئاماره‌كه له‌چاو دوینێ یه‌كشه‌م مردن كه‌متره، به‌ڵام تووشبوون زیاتره، دوێنێ یه‌كشه‌م 51 هاووڵاتی مردبوون و زیاتر له 37 هه‌زار كه‌سیش تووش ببوون.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی به‌ریتانیا هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی بۆ لێدانی ژه‌ماكانی ڤاكسین چڕتر كردۆته‌وه و ناوه‌نده‌كانی وه‌رگرتنی ڤاكسینه‌كه‌ی له‌سه‌رجه‌م شار و شارۆچكه‌كان زیاتر كردووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.