Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 19:06

جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی: لە راپۆرتی سێیەمی چاکسازیدا رێکاریش گیراوەتە بەر

کوردستان TV
100%


جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، حکوومەتی ھەرێمی کوردستان سێیەم راپۆرتی چاکسازی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان دەکات و ئەمجارەش تەنھا داتا و زانیاری نییە، بەڵکو رێکاریش گیراوەتە بەر، بۆیە راپۆرتی ئەمجارە زۆر گرنگ دەبێت.
سەعید ھەرکی، جێگری سەرۆکی لیژنەی دەستپاکی لە پەرلەمانی کوردستان رایده‌گه‌ێنێت: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان راپۆرتی خۆی لەبارەی چاکسازییەوە ئامادە دەکات و چاوەڕێ دەکرێت ھەفتەی داھاتوو بۆ ئێمەی رەوانە بکات، کە ئەمجارە وردەکاریی زۆری تێدایە و وەکو دوو راپۆرتی پێشووتر نابێت، چونکە ئەمجارە رێکاری پێویستیش گیراوەتە بەر، بەڵام لە دوو راپۆرتەکەی پێشوودا زیاتر باسی داتا و زانیاری کرابوو.
ده‌شڵێت: ئێمە فشارمان نەخستە سەر حکوومەت، چونکە حکوومەت رێکارەکانی لە بواری چاکسازیدا گرتووەتە بەر، بۆیە ناوەڕۆکی راپۆرتەکە بۆ ئێمە گرنگە، چونکە کاتی ئەوە ھاتووە رێکار بگیرێتە بەر لە چاکسازیەکان و تەنھا داتا و زانیاری نەبێت.
ناوبراو ڕوونیشی کردەوە، پڕۆژەی چاکسازی بۆ دوو مانگ و سێ مانگ و ساڵێک نابێت، بەڵکو پڕۆژەیەکی ستراتیژییە و بۆ کابینەکانی داھاتووش بەردەوام دەبێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.