Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 17:07

سەدر داوای ئاشکراکردنی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ھەوڵی تیرۆرکردنی مستەفا کازمی ده‌کات

کوردستان TV
100%


سەرکردەی رەوتی سەدر، موقتەدا سەدر داوا ده‌كات ئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەبارەی ھەوڵی تیرۆرکردنی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی ئاشکرا بکرێت.
موقتەدا سەدر راگەیەندراوی بڵاوکردەوە و تیایدا ھاتووە: ئەوەی پێویستە پشتگوێنەخرێت شکۆی دەوڵەتە و ھێرشەیش کە کرایە سەر ماڵی سەرۆکوەزیران، ھێرشێکی روونە بۆ سەر سەروەری و شکۆی دەوڵەت و، ھەروەھا وروژاندنی دووبەرەکیی و شڵەژندانی ئاسایشی عێراقە.
راشیگەیاندووە: دەبێت ئەنجامی لێکۆڵینەوەکانی تایبەت بەم دۆسیەیە ئاشکرا بکرێت و ئەو کەسانەیش کە ھێرشەکەیان ئەنجامداوە، دەستگیر بکرێن و سزای پێویست بدرێن.
لە کۆتایی راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: لەگەڵ ئاشکرانەکردنی ئەمە، ناچار دەبین لەداھاتوودا ئاشکرای بکەین.
لە حەوتی ئەم مانگە لە رێگای سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە ھێرش کرایە سەر ماڵی سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی لە ناوچەی سەوز ناوەڕاستی بەغدا.
دوای ھێرشەکەیش مستەفا کازمی رایگەیاند کە ئەوانەی کە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان ھێرشیان کردە سەر ماڵەکەی و ھەوڵی تیرۆرکردنیان داوە باش دەیانسن و ئاشکرایان دەکەن.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.