Erbil 15°C ھەینی 19 نیسان 06:02

عەلی سیستانی ڕەتی دەکاتەوە قەیس خەزعەلی ببینێت

کوردستان TV
100%

 

شاندێکی عەسائیبی ئەهلی حەق بەسەرۆکایەتی ئەمنیداری گشتی بزووتنەوەکە سەردانی شاری نەجەفیان کرد بۆ بینینی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعە لە عێراق، بەڵام ڕەتی کردەوە پێشوازیان لێ بکات.

سەرچاوەیەک تایبەت بە (کوردستان تیڤی) ڕاگەیاند: عەلی سیستانی مەرجی باڵای ئایینی شیعەکانی عێراق ڕەتی کردەوە قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق ببینێت.

سەرچاوەکە ڕایگەیاند: کاتژمێر 9:00ـی بەرەبەیانی ئەمڕۆ قەیس خەزعەلی ئەمینداری گشتیی بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەق لەگەڵ شاندێک کە پێکهاتبوون لە سەرکردەکانی بزووتنەوەکە، سەردانی شاری نەجەفیان کرد بۆ بینینی مەرجەعی باڵای شیعەکان، بەڵام شاندەکەکە ئاگادارکرایەوە لە ناڕازیبوونی دیدارەکە لەلایەن عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای ئایینی شیعەکانی عێراق.

هەروەها سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەش کرد کە شاندەکە بەبێ بینینی عەلی سیستانی گەڕانەوە بۆ بەغدای پایتەختی عێراق.  

 

 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.