موقته‌دا سه‌در سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در داوای كرد ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان سه‌باره‌ت به هه‌وڵه تیرۆركردنه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ ڕای گشتی ئاشكرا بكرێ.
موقته‌دا سه‌در ئه‌مڕۆ هه‌ینی له تویتێكدا ڕایگه‌یاند: نابێت پێشێلكردنی ناوبانگی وڵات بشاردرێته‌وه، ئه‌وه‌ی له ماڵه‌كه‌ی سه‌رۆك وه‌زیران ڕووی دا ئالنگارییه‌كی ڕوون و ڕاسته‌وخۆ بوو بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری و ناوبانگی وڵات و دروستكردنی ئاژاوه و فیتنه بوو بۆ سه‌قامگیری عێراق به گشتی.
ڕاشیگه‌یاند: بۆیه ئێستا پێویسته لێكۆڵینه‌وه تایبه‌ته‌كان له‌سه‌ر ئه‌م بابه‌ته ئاشكرا بكرێن و ئه‌و تیرۆریستانه‌ش ده‌ستگیر بكرێن كه ئه‌م كرده‌وه قێزه‌وه‌نه‌یان ئه‌نجامداوه و هه‌روه‌ها سزای شایسته‌یان له‌سه‌ر جێبه‌جێ بكرێ.
سه‌رۆكی ڕه‌وتی سه‌در جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌گه‌ر ئێستا ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كان ئاشكرا نه‌كرێن، ئه‌وا خۆیان له داهاتوودا ئاشكرای ده‌كه‌ن.
ئه‌مه له كاتێكدایه كه چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێستا ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندنی عێراق ئاشكرایان كردبوو كه چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی عێراقی به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به هه‌وڵه تیرۆركردنه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستگیركراون.
بڵاویش كرابووه‌وه كه ئاشكرابوونی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی ئه‌و سه‌ركرده باڵا ئه‌منییانه به دۆسییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه بووه، یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه‌ی كه له فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر ماڵه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی و نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه‌كان په‌نجه‌مۆری ئه‌و سه‌ركردانه‌یان له‌سه‌ر بووه.
جه‌ختیش كرابووه‌وه كه به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان تا ئێستا ناسنامه‌ی 3 له‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی ئه‌منی ئاشكرابوونه كه تێوه‌گلاون له‌و هه‌وڵه‌ی كه له ڕۆژی 7ی ئه‌م مانگه بۆ تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدرابوو.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.