ڕاگه‌یاندنه‌كانی عێراق ئه‌مڕۆ چوارشه‌م ئاشكرایان كرد، چه‌ند به‌رپرسێكی باڵای ئه‌منی عێراقی به تۆمه‌تی هه‌بوونی په‌یوه‌ندی به هه‌وڵه تیرۆركردنه‌كه‌ی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ده‌ستگیركراون.
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی عێراقی به ئاژانسی (نانۆ نیوز)ی ڕاگه‌یاند: ئاشكرابوونی بوونی په‌یوه‌ندی ئه‌و سه‌ركرده باڵا ئه‌منییانه به دۆسییه‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای به‌ڵگه بووه، یه‌كێك له‌و مووشه‌كانه‌ی له فڕۆكه بێ فڕۆكه‌وانه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه و كه‌وتووه‌ته سه‌ر ماڵی مسته‌فا كازمی و نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه، دوای لێكۆڵینه‌وه په‌نجه‌مۆری ئه‌و سه‌ركردانه‌ی پێوه بووه.
ڕاشیگه‌یاند: تا ئێستا ناسنامه‌ی 3 له‌و به‌رپرسه باڵایانه‌ی ئه‌منی ئاشكرابوون كه تێوه‌گلاون له‌و هه‌وڵه‌ی كه له ڕۆژی 7ی ئه‌م مانگه بۆ تیرۆركردنی مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌نجامدرابوو.
دوای هه‌وڵه تیرۆركردنه‌كه، مسته‌فا كازمی له تویتێكدا ڕایگه‌یاندبوو كه هه‌وڵه‌كه ته‌نیا به‌رامبه‌ر ئه‌و نه‌كراوه، به‌ڵكو به‌رامبه‌ر دژی ته‌واوی عێراق و گه‌له‌كه‌ی بووه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.