نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ئه‌مڕۆ سێشه‌م ڕایگه‌یاند: داهاتووی عێراق ناڕوونه و ده‌بێت زۆر به‌خێرایی ئه‌م بارودۆخه به چاكسازی كۆتایی پێ بهێنرێ، جه‌ختیشی كرده‌وه كه كڵپه‌ی توڕه‌یی شه‌قام ڕه‌نگه له هه‌ر ساتێك‌دا بێت بته‌قێته‌وه.
جینین پلاسخارت له كۆبوونه‌وه‌ی تایبه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان تایبه‌ت به عێراق ڕایگه‌یاند:هه‌ندێ له حزب و لایه‌نی عێراقی له هه‌ڵبژاردنه‌كاندا ده‌نگی پێویستیان به‌ده‌ست نه‌هێناوه به‌هۆی شێوازی دابه‌شكردنی به‌ربژێره‌كانیان. جه‌ختیشی كرده‌وه كه به‌هه‌موو شێوه‌یه‌ك گۆڕینی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن به ساخته و پاڵه‌په‌ستۆ ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه.
ڕاشیگه‌یاند كه هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ڕابردوو به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به خاوێنی و بێگه‌رد به‌ڕێوه چوو، داواشی له هه‌موو لایه‌نه‌كانی عێراق كرد به‌شێوه‌یه‌كی یاساییانه هه‌ڵسوكه‌وت له‌گه‌ڵ ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن بكه‌ن.
پلاسخارت ڕاشیگه‌یاند: دادگاكانی عێراق ته‌ئكید له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه تا ئێستا به‌ڵگه‌ی ته‌واو بۆ بوونی ساخته له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕابردوودا نییه. جه‌ختیشی كرده‌وه كه ئه‌نجامه‌كانی كۆتایی هه‌ڵبژاردن دوای په‌سندكردنی ئه‌نجامه‌كان له‌لایه‌ن دادگای باڵاوه ڕاده‌گه‌یه‌نرێ بێگومان پاش سه‌یركردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م تانه پێشكه‌شكراوه‌كان.
نوێنه‌ری تایبه‌تی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ده‌ستووری عێراق كاتێكی دیاریكراوی بۆ ڕاگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌لبژاردنه‌كان دیاری نه‌كردووه.
هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: هه‌ڵبژاردنه‌كانی مانگی ڕابردووی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ك خاڵی وه‌رچه‌رخان وایه بۆ ڕاستكردنه‌وه و دووباره به‌ده‌ستهێنانه‌وه‌ی باوه‌ڕی گه‌ل.
جینین پلاسخارت ڕاشیگه‌یاند: بۆ ڕزگاربوون له‌و بارودۆخه چه‌قبه‌ستووه‌ی كه ئێستا عێراق تێی كه‌وتووه، پێكهێنانی حكوومه‌تێكه كه نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی عێراق بكات، چونكه عێراق ئێستا پێویستی به حكوومه‌تێكی كارای خێرا هه‌یه.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.