Erbil 15°C ھەینی 29 ئازار 15:56

بیبه‌ری سووری تیژ بۆ ته‌ندروستی دڵ به‌ سووده‌

کوردستان TV
100%


دكتۆر نادیگدا تساپكینا پسپۆڕی خواردن ڕایگه‌یاند: بیبه‌ری سووری تیژ چه‌ندان سوودی تایبه‌تی هه‌یه‌، به‌ڵام نه‌ك بۆ هه‌موو كه‌س و هه‌ندێ كه‌س ده‌بێ زۆر ئاگاداری خواردنی بن.

دكتۆر نادیگدا بۆ ئاژانسی (ڕیا نۆڤۆستی) ڕووسی گوتی: بیبه‌ری سووری تیژ چه‌ندان سوودی سه‌رسوڕهێنه‌ر و ڤیتامینی تێدایه‌ كه‌ ڕێگری له‌ مه‌ترسی گیرانی ده‌ماره‌كانی دڵ ده‌گرن و هه‌روه‌ها كاره‌كانی دڵ و ده‌ماره‌كان ئاسایی و ڕێكخراو ده‌كه‌ن‌.

دكتۆره‌كه‌ هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و ماددانه‌ی له‌ بیبه‌ری تیژدا هه‌یه‌ هاوكاری ده‌ماره‌كانی خوێن ده‌كات و بۆڕییه‌كانی ده‌مار فراوان ده‌كات و پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیش جێگیر ده‌كات و یاخود دایده‌به‌زێنێ، هه‌روه‌ها ڕێژه‌یه‌كی زۆری مادده‌ی كاپسیسینۆیدی تێدایه‌ كه تامه‌ تیژه‌كه‌ و به‌كتریا له‌ناو ده‌بات، هه‌ربۆیه‌ زۆرجار به‌ بیبه‌ر ده‌گوترێ دژه‌ میكرۆب.‌

بیبه‌ر زۆر سوودی تریشی هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌مه‌ بۆ هه‌موو كه‌س نا، ئه‌و كه‌سانه‌ی كێشه‌ی كۆئه‌ندامی هه‌رسیان هه‌یه‌، ده‌بێت زۆر ئاگاداربن كاتێك بیبه‌ر ده‌خۆن، یاخود وا باشتره‌ بیبه‌ری تێژ هه‌ر نه‌خۆن، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی كێشه‌ی ناڕێكی لێدانی دڵیان هه‌یه‌ و ئه‌وانه‌ش كه‌ پاڵه‌په‌ستۆی خوێنیان نزمه‌، نابێت بیبه‌ری سووری تێژ بخۆن.

جێی باسه‌ بیبه‌ر تیژی سوور سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی له‌ مه‌كسیك بوو، دواتر له سه‌ده‌ی 16 له‌‌ ئه‌وروپا و ئاسیا بڵاو بووه‌وه‌، ئێستاش زۆر جۆری بیبه‌ر تیژ هه‌یه‌ كه‌ بۆ خواردن و چاره‌سه‌ری ته‌ندروستی به‌كار ده‌هێنرێن.

 

 

خواردن

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.