Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 11:28

ئۆپەراسیۆنێک بۆ سەر پاشماوەکانی داعش ده‌ستیپێکرد

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی سوپای عێراق، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش لە پارێزگای دیالە رۆژھەڵاتی ئەو وڵاتە، دەست پێ کرد.

بەپێی راگەیەندراوێکی شانەی راگەیاندنی ئەمنی سەربە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق، ھێزەکانی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە، ئۆپەراسیۆنێکیان بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی داعش لە باکوور و باشووری دەریاچەی حەمرین باکووری رۆژھەڵاتی دیالە دەست پێ کردووە.

ئاماژە بەوەیشدراوە لە میانی ئۆپەراسیۆنەکەدا کە لە پێنج میحوەرەوە ئەنجام دەدرێت، تا ئێستا ژمارەیەک حەشارگەی داعش خاپوور کراون.

لە راگەیەندراوەکەدا، ئەوەیش خراوەتەڕوو کە ئۆپەراسیۆنەکە بەردەوامە بە ئامانجی راوەدوونانی پاشماوەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش و پتەوترکردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەکە.

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.