Erbil 15°C پێنجشەممە 18 نیسان 07:23

وه‌زاره‌تی بازرگانی زانیاری له‌ باره‌ی به‌شه‌ خۆراکی ئه‌م مانگه‌ ده‌خاته‌ ڕوو

کوردستان TV
100%


وەزارەتی بازرگانی به‌رده‌وامه‌ له‌ دابه‌شكردنی به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاووڵاتییان ..
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 28  ى 10 ى 2021 ،  نەوزاد شێخ کامیل، بەڕێوەبەری گشتیی بازرگانی لە وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی رایگه‌یاند: دابەشکردنی سەبەتەی دووەمی خۆراکی مانگانە لە هەموو شارەکان بەردەوامە، بەڵام چونکە هەمووی بەتەواوی نەهاتووە، بۆیە ئەوەی دێت ڕۆژانە دابەش دەکرێ.
راشیده‌گه‌ێنێت، دوای پشکنینیان لە تاقیگە، دەست بە دابەشکردنی خۆراكەكان کراوە، کە پێکهاتوون لە (برنج و دۆشاوی تەماتە و شەکر و زەیت و فاسۆلیا و ئارینۆک و نیسک). هه‌روه‌ها گوتیشی: هەموو ئەو خۆراکانە بە ڕێژەی جیاواز لە بەغداوە هاتوون، بەڵام بەتەواوی نەهاتوون، هەر بۆیە دابەشکردنەکە خاو بووە.
 باش له‌وه‌شده‌كات، سەبەتەی خۆراک، کە دەگاتە کۆگاکانی بەڕێوەبەرایەتیی بازرگانیی کەلوپەلی خۆراک لە شارەکانی هەرێمی کوردستان، دوای پشکنین دابەش دەکرێ.
نه‌وزاد شێخ كامیل راشیگه‌یاندووه‌: بۆ هەر کەسێک سێ کیلۆ برنج، یەک کیلۆ شەکر، چوارسەد گرام دۆشاوی تەماتە، یەک کیلۆ پاقلەمەنی، یەک لتر زەیت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.