Erbil 15°C ھەینی 26 نیسان 00:05

خاڵی جیاکەرەوەی پارتی لە ھەموو ئەوانی دی

فرسەت سەید شکور
کوردستان TV
100%

ڕەنگە ئەمە بابەتە بۆ ھەموو خەڵک و زۆر جار بۆ ئەندام و لایەنگری پارتیش پرسیار بێت کە بۆچی (پارتی) وەڵامی ھێرشی میدیایی لایەنەکانی بەرامبەری ناداتەوە؟

لە کاتێکدا (پارتی) خاوەنی سەدان کادیری ڕۆشنفکر و تێگەیشتوو و پێگەیشتووە لەم نێوەندەدا خەڵکێکی ھووشیار و ڕۆشنبیر ھەن کە دەتوانن زۆر بە سانایی بە زمانی خۆیان وەڵامی ھەموو ئەو تۆمەتانە بدەنەوە کە ئاراستەیان دەکرێت، ھۆکارەکان چین؟

١- پارتی پشت ئەستوورە بە دەنگدەر  و جەماوەریی دڵسۆزی خۆی، ئەو جەماوەرەی خەڵکی دیکە نییانە.

٢- پارتی پەیڕەو پڕۆگرامێکی پتەوی ھەیە، لانیکەم مێژووییەکیشی ھەیە کە شانازیی پێوە بکات خەڵکی دیکە نییانە.

٣- پارتی حیزبێکە کە ھیوای کوردە لە باکوور،ڕۆژئاوا،ڕۆژھەڵات،باشوور تەنانەت لە نێو عێراقیش خەڵک ھیوای ھەڵچنیووە، خەڵکی دیکە کەمینەی چەند شارێکن نەک ئومێدی زۆرینە.

٤- پارتی پەروەردەی سیاسی ھەیە، پەروەردەی سیاسی و فیکری پارتی وایکردووە کە لایەنگر و دەنگدەری پارتی، ووریاتر و ھوشیارتر و زیراکانەتر مامەڵە لەگەڵ ڕووداوەکان بکەن، خەڵکی دیکە ئەمەیان نییە.

٥- لە ھەمووی گرنگتر، پارتی نەتەوەییانە، کوردانە، لە پرسە نیشتمانییەکان دەڕوانێت، خەڵکی دیکە بۆ بەرژوەندیی خۆیان.

٦- پارتی لە جەنگ و ئارامیدا، بەرپرسیارێتی ھەڵدەگرێت سەنگەری خەبات و حکومداری بۆ خزمەتی گشتیی چۆڵ ناکات، خەڵکی دیکە زوو چۆڵی دەکەن.

٧- پارتی ڕێنمایی دەداتە کادیرەکانی کە ڕەوشتی سیاسیی لە نووسین و ووتارەکانییان بە جوانی پەیرەو بکەن و ڕەنگدانەوەی یەکڕیزیی و یەکگرتوویی بکەن، خەڵکێکی دی تەوجیھی زمانی زبر و تەشھیر و تۆمەت بۆ کادیرەکانیان ـدەکەن.

خاڵێکی بەھێزی پارتی کە لای ئەوانی دی خاڵییە و نییە، (پــــارتــــی) خاوەنی مەرکەزییەت و مەرجەعی سیاسی خۆیەتی کە ڕێبەری ھێژا ، سەرۆک مەسعود بارزانییە.
ئەوانەی دەیانەوێ بە ھێرشی میدیایی بۆ سەر پارتی دەنگ کۆبکەنەوە نەک مەرجەعیان ھەیە نە مەرکەزییەت.

با بە بینینی ئەم جیاوازییانە ئەم ڕاستییەنەمان لە یاد بێت

لەو کاتەی کە ململانێکان لە بەغداد گەیشتنە لوتکە، بەشێکی زۆر لە لایەنە شیعییەکانی ھەوڵی زۆرییان دەدا کە ھەموو مافە یاسایی و دەستوورییانەی (ھەرێمی کوردستان) لە چوارچێوەی عێراقدا ھەیەتی کۆتایی پێ بھێنێت.
ئەوان بەو عەقڵیەتە کارییان دەکرد کە "قەوارەی ھەرێمی کوردستان" بسڕنەوە و شتێک نەھێڵن بە ناوی ھەرێم بەڵکو وەک پارێزگا و یەکە ئیدارییەکانی دیکەی عێراق مامەڵە لەگەڵ کورددا بکرێت، بۆ ئەمە ھەوڵی زۆر درا، بەداخەوە بەشێک لە لایەنی نێوخۆیی ھەرێم ڕێنیشاندەر و ھاوکارییان بوون، فشاری زۆر دەکرا، تینی زۆر بۆ شاندی کورد دەھێنرا.

بەڵام ھەروەک قۆناغە دژوارەکانی دیکە (سەرۆک بارزانی) و پــارتـی سیاسەتی تەسلیم نەبوون و کوردستان یان نەمانیان پەیڕەو کرد، ئەو پیلان و بەرنامە بۆ داڕێژراوەی کە داندرا بوون شکستییان ھێنا.

بەم شێوەیە دەبێت ھەموو خەڵکی کوردستان ئەو ڕاستییە بزانن کە ئەوە ھێزی پارتی و سەرۆک بارزانی بوو کە زامنی مانەوەی قەوارەی ھەرێمی کوردستانی کرد، ھەر پارتیشە ئێستا ھەرێمی کوردستانی گەیاندووەتە قۆناغێک کە تەواوی دەوڵەتانی ناوچەکە بە گرنگینەوە و قەدرەوە لە ڕۆڵی پارتی لە عێراقدا بڕوانن.

 

دیدی رۆژنامه

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.