ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌م، ڕووداوێكی هاتوچۆ له جۆری پێكدادان له‌سه‌ر ڕێگای به‌رده‌ڕه‌ش-كه‌ڵه‌ك ڕووی دا و به‌هۆیه‌وه 8 كه‌س بوونه قوربانی.
له‌سه‌ر ڕووداوه‌كه، حازم محه‌مه‌د به‌پرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی به‌رده‌ڕه‌ش به (كوردستان تیڤی) ڕاگه‌یاند: ڕووداوه‌كه له‌سه‌ر ڕێگای سه‌ره‌كی به‌رده‌ڕه‌ش-كه‌ڵه‌ك و له نزیك گوندی گرده‌پان له‌نێوان ئۆتۆمبیڵێكی جۆری شۆفرلێت تایبه‌ت و كامیۆنێكی بارهه‌ڵگر ڕوویداوه.
ڕاشیگه‌یاند: به‌هۆی ڕووداوه‌كه 7 كه‌س كه 2 پیاو و 3 ئافره‌ت و 2 منداڵ بوون و سه‌رجه‌میان له‌ناو ئۆتۆمبیلی شۆفرلێته‌كه بوون گیانیان له‌ده‌ستداوه، هه‌روه‌ها كه‌سێكی دیكه كه شۆفێری كامیۆنه‌كه‌یه به سه‌ختى بریندار بووه.
به‌پرسی ڕاگه‌یاندنی پۆلیسی هاتوچۆی به‌رده‌ڕه‌ش هه‌روه‌ها ڕایگه‌یاند: ته‌رمی قوربانییه‌كان بۆ بنكه‌ی ته‌ندروستی به‌رده‌ڕه‌ش گوازراوه‌نه‌ته‌وه و دواتریش بۆ مه‌به‌ستی پشكنین و توێكاری ته‌رمه‌كانیان ڕه‌وانه‌ی پزیشكی دادی ئاكرێ كراون.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.