له‌نێوه‌ندى خۆشحاڵی نوێژخوێنه‌كان، كه‌نیسه‌ى مار تۆما له‌مووسڵى كۆن بۆ جارى یه‌كه‌م له‌دواى داعش زه‌نگى لێدا، ئه‌م زه‌نگه‌ش له‌شاره‌كانى باكوورى عێراقدا یه‌كه‌م زه‌نگه داده‌نرێته‌وه.
قه‌شه بیۆس عه‌فاس به‌ئاماده‌بوونى ده‌یان كه‌س له‌كه‌نیسه‌یه‌كى سریانى كاسۆلیك زه‌نگى كه‌نیسه‌ى لێدا، زۆربه‌ى ئه‌و كریستیانانه‌ش له‌چه‌ند شوێنێك هاتبوون، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى كارى نۆژه‌نكردنه‌وه تا ئێستا له‌و كه‌نیسه‌یه به‌رده‌وامه، ئه‌مه‌و ئه‌و زه‌نگه كێشه‌كه‌ى 285 كیلۆگرامه و له‌لوبنان دروستكراوه، له‌دواى ئه‌وه‌ى رێكخراوى "برایان"ى ناحكومى فه‌ڕه‌نسى، كه هاوكارى كه‌مه‌نه‌ته‌وایه‌تییه ئاینییه‌كان ده‌كات، زه‌نگه‌كه‌ى به‌فڕۆكه له‌به‌یرووته‌وه گواسته‌وه عێراق و دواتر هێندرایه مووسڵ، بۆ ئه‌مه‌ش قه‌شه بیۆس عه‌فاس له‌وته‌یه‌كدا گوتى "له‌كۆتایدا له‌پاش حه‌وت ساڵ له‌بێده‌نگى ده‌نگى زه‌نگه‌كه‌ى كه‌نیسه‌ى مار تۆما بۆ جارى یه‌كه‌م زه‌نگ له‌لاى راستى مووسڵ لێدرایه‌وه".
له‌پێشتریشدا رێكخراوى داعش له‌هاوینى 2014 شارى مووسڵ‌یان كردبووه پایته‌خت، له‌پاشاندا به‌هۆى هاوپه‌یمانى نێوده‌وڵه‌تى له له‌ساڵى 2017 راونراون و ده‌ركران.
له‌مباره‌یه‌وه یه‌كێك له‌نوێژخوێنان باسى له‌وه كرد، كه ئه‌و له‌هه‌ولێره‌وه هاتووه، باسیش له‌وه ده‌كات، كه "چه‌ند ساڵێكه هیواى ئه‌وه‌ى خواستووه تا جارێكى دیكه كه‌نیسه‌كه‌ى ببینێته‌وه و ببینێ ژیانى تیادایه".
هاوكات زۆرێك له‌كریستانییه‌كان به‌هۆى جه‌نگ و ململانێیه‌كان و خراپى بژێوى ناچار بوونه شاره‌كانى خۆیان جێبهێڵن، ته‌نیاش 400 هه‌زار كریستیانى له‌عێراق ماونه‌ته‌وه، له‌كاتێكدا له‌ساڵى 2003 له‌پێش هاتنى ئه‌مریكا بۆ عێراق ژماره‌یان 1.5 ملیۆن بوو.
SKY NEWS
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.