Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 04:33

له‌بەغدا سێ کەس بەتۆمەتی دڕاندنی پۆستەرەکانی بانگەشەی ھەڵبژاردن دەستگیر کران

کوردستان TV
100%

ھێزەکانی پۆلیسی فیدراڵیی عێراق، سێ کەسیان بەتۆمەتی دڕاندنی پۆستەرەکانی بانگەشەی کاندیدانی ھەڵبژاردنەکان لە بەغدا، دەستگیر کرد.

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی بەغدا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە داوە، ھێزە ئەمنییەکان بەردەوامن لە راوەدوونانی ئەو کەسانەی کە ھەوڵدەدەن لە رێگه‌ی دڕاندنی پۆستەرەکانی بانگەشەی کاندیدانی ھەڵبژاردنەکانه‌وه‌، زیان بە پڕۆسەی ھەڵبژاردنەکان بگەیەنن.

بەپێی راگەیەندراوەکە، ھێزەکانی لیوای پێنجی پۆلیسی فیدراڵیی، سێ کەسیان بە تۆمەتی دڕاندنی ژمارەیەک پۆستەری بانگەشەی کاندیدانی ھەڵبژاردنەکان لە ناوچەی غەزالییە لە بەشی کەرخ رۆژئاوای بەغدا دەستگیر کردووە.

پێشتر کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکان رایگەیاندبوو،ھەر کەسێک بەتۆمەتی ھێرش کردنە سەر گردبوونەوەکانی تایبەت بە بانگەشەکانی ھەڵبژاردنەکان دەستگیر بکرێت، بەند دەکرێت یان سزای دارایی دەدرێت و ئاشکراشیکردبوو، سزای بەندکردنەکە لە نێوان یەک مانگ بۆ یەک ساڵ دەبێت و سزا داراییەکەیش لە یەک ملیۆن دینار بۆ پێنج ملیۆن دینار دەبێت

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.