رۆژنامه‌نووس عه‌دنان حاجی كاكه له‌په‌ڕه‌ی فه‌رمی خۆیدا له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یس بووك نووسیویه‌تی: دوای ساڵانێك له سه‌ر نووسین و داواكردن و به‌دواداچوون و لێكۆڵینه‌وه و جه‌خت كردنه‌وه‌مان وه‌ك خه‌ڵكی دیبه‌گه‌و كه‌ندێناوه و ئاماده‌كردنی ڕاپۆڕتی ڕۆژنامه‌وانی و ته‌له‌فزیۆنیمان و ئاڕاسته‌كردنی بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و ئاودێری و به‌نداوه‌كان،ئه‌مڕۆ خواست و داواكه‌مان به‌ری گرت و خۆشبه‌ختانه خه‌ونه‌كه‌مان هاته‌دی.
هه‌روه‌ها ئه‌و رۆژنامه‌نووسه ده‌ڵێت: ئێستا تیمی ئه‌ندازیاران و به‌ڵێنده‌ران ده‌ستیان به‌جێبه‌جێكردنی پڕۆژه‌كه كردووه و له‌ماوه‌یه‌كی پێوانه‌ییدا تا وه‌رزی پاییز ته‌واو ده‌كرێت. به ته‌واوكردنیشی هه‌زاران مه‌تر سێجا ئاوی باراناوی بناری زورگه‌زراو و تاڤگه‌كانی شاخاو و عه‌مباراو و كه‌ندێ خڕه‌به‌ردان و گۆمی ڕه‌حانێ چی دی به‌هه‌ده‌ر ناچن.
عه‌دنان حاجی كاكه ده‌شڵێت: ده‌ستخۆش بۆ به‌ده‌نگه‌وه هاتنی حكومه‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی به‌نداوه‌كان، ئه‌گه‌ر دره‌نگیش بێت هه‌ر به زووی ده‌زانین،واچاوه‌ڕوان ده‌كرێت پانتاییه‌كی باشی زه‌وی و سه‌وزایی و چه‌قێنه‌كانی ناوچه‌كه ئاویان تێدا گلبدرێته‌وه و بگاته نزیك شه‌قامی گشتی دووسایدی هه‌ولێر-دیبه‌گه- مه‌خموور و به‌رزایی قه‌نته‌ره‌كه‌شی 30 مه‌تر به‌رز بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.