Erbil 15°C چوارشەممە 24 نیسان 08:44

ئه‌ردۆغان: سعوودیە داوای کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆکه‌وانی تورکی کردووه‌

کوردستان TV
#13
100%

سەرۆکی تورکیا ڕایگەیاند سعوودیە داوای کڕینی فڕۆکەی بێفڕۆكه‌وانی تورکی كردووه‌.

ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان سه‌رۆكی توركیا لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە ئەنقەرە گوتی سعوودیە داوایەکی پێشکەشکردووە بۆ کڕینی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانی جەنگی تورکی.

هاوکات ئەردۆغان ڕەخنەی لە مانۆڕە ئاسمانیە هاوبەشەکانی یۆنان و سعوودیە گرت کە وابڕیارە بەمزووانە لە ڕۆژهەڵاتی ناوه‌ڕاست ئەنجام بدرێت.

ئەم لێدوانەی ئەردۆغان لەکاتێکدایە تورکیا دەستپێشخەرییەکانی زیاتر کردووە بۆ کرانەوە لەگەڵ سعوودیە و هاوپەیمانەکانی کە چەند ساڵێکە گرژیی کەوتۆتە نێوانیانەوە.

هەفتەی ڕابردوو وەزیری دەرەوەی تورکیا مەولود چاوش ئۆغڵو  ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هیچ هۆکارێک نیە بۆ باش نەکردنی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ سعوودیەدا.

جێی ئاماژه‌یه‌ گرژییەکانی نێوان ئەنقەرە و ڕیاز بەشێوەیەکی بەرچاو لە ساڵی دوو هه‌زار و حه‌ڤده‌دا زیادیكرد ئەوەش دوای ئەوەی تورکیا پشتیوانی لە قەتەڕ کرد لە ناکۆکیەکانی نێوان سعوودیە و قەتەڕدا.

دواتریش کوژرانی ڕۆژنامەنووسی سعوودیە جەمال خاشقچی لە ساڵی دوو هه‌زار و هه‌ژده‌دا له‌ ناو کونسوڵخانەی سعوودیە لە ئستەنبوڵ گرژییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی زیاتر کرد.

كوردستان TV

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.