Erbil 15°C سێشەممە 23 نیسان 16:38

وەرگێڕان لەزمانی گێڕانەوە لەنێوان ئەدەب و کردەی شانۆییدا

چۆن جیاکاری شێوازەکانی گێڕانەوە بکەین
کوردستان TV
100%

مه‌ولان حه‌مه‌ده‌مین
سەرەتا دەبێت  جیاوازی شێواز و زمانی گێڕانەوەمان بە ووردی درک پێبکەین لەنێوان کەسێک بۆکەسێکیتر وەک سەرەتایترین کاری هەڵکۆلین لەبابەت کە ئەمە گرێی گۆڕانی بابەتەکانە  لەکاتی گێڕانەوەکان  هۆکاریش جیاوازی کەسەکان و شێوازی تایبەت بەخۆیانە...

 پاشان ئەم جیاوازەیە لە پانتای فراوان تردا لە ئاستی نووسەر و دەرهێنەر  جیاوازی شێواز جێ دێلێت و دەبێتە دابڕانێکی حەتمی تاوەکو وەک دووجەمسەری یەک بابەت دەردەکەوێت کاتێک ئەم جیاوازیانەمان زانی لە نووسەر بۆ خوێنەر لەبەرامبەردا نووسەر بۆ دەر هێنەر ئەو کات دەتوانین ئەم زانینە وەک بنەمای کاری مەزنتر لە ئەدەبدا بەکاربێنین بۆ دووبارە لەدایک بونەوەی بەرهەمی ئەدەبی لە نێوخۆی بەرهەمێکدا لەسەر ئەو بنەمایەی دووبارە گوێگری خۆت باشتر دەدۆزیەوە یان دووبارە شێوازی گێڕانەوەت تازەدەکەیتەوە ئەوکات لە قۆناغی سەختی هەڵچنینی زمانی گێڕانەوەتدا ئاسانترە شێوەیەکی تازە بە کارە هونەریەکەت دەبەخشی لە ڕووی فیکرو پەیامی ئاراستەکراوی خۆت بۆ گەیاندنی گووتاری هونەری کەوا مۆرکێکی نەتەوەیی و ناوەندی کۆمەلایەتی خۆتی پێوەبێت دەرهێنەر یان( دراماتۆرگ )کە بەم کارە هەڵدەستن 

سەرەتا بابزانین ئەم کارەی دەستی بۆ دەبەین  لە چ ئاستێکی داواکراو دایە تاوەکو نارچا بەکارکردن بین بۆی ئایا جوانە باشە لە چوارچێوەی گرنگدایە یان ناچاریە چارەسەرە و لە چوارچێوەی پێویستی دایە

لەنێوان گرنگ و پێویست دا پلەبەندیەک هەیە دەستنیشانکردنی ئاسان نیە بەهۆی تێکەڵاوی ووردەکاری بابەت لەناویەکتردا هەمیشە خەسڵەتەکانیان هاوشێوەو لێکچووە

بەرلەوەی بابەتەکە بەهیچ لایکدابخەین با ئەم دووچەمکە لە ئاست یەکتردا پێوانەبکەین

زۆر جاری وا هەبووە گرنگ لەنێوان گرنگەکان و گرنگتردا فەرامۆشکراوە هیچ بۆشاییەک دروست نەبووە و کەلێن لە بابەتدا دروست نەبووە

 بەڵام پێویستی ناکرێت دەستبەرداری بین لە بابەتەکاندا پێویستیە کارەکە دەوەستێنێت  پێویستی یە بە دایکی داهێنان ناوبراوە ناچارت دەکات بۆبە دەستهێنانی بیر لە ڕێگەچارەیەک بکەیتەوە بەر لە تۆ کەس بەم ڕێگایە نەگەیشتبێت لەوێوە دەبێتە دایکی داهێنان تا لەدایک ببێت جابابزانینن بابەتەکەی ئێمە لە کامەیانە؟ 

جیاوازیەکان لەنێوان شێوازی گێڕانەوەی نووسەر و دەرهێنەر سەرنج بدەین دەبینین

نووسەر ڕوداوو دەکات بە ووشە

دەرهێنەر ووشەدەکات بەڕووداو

کاریان پێچەوانەکردنەوەی یەکترە بەڵام هاوکێشەیەکی تەواو  یەکسان نیە بڵێین ووشە واتا ڕووداو بە پێچەوانەشەوە .....

لەم هەڵگر و داگرەی ووشە بۆ ڕووداو و ڕووداو بۆ ووشە زۆر زیاد و کەمی دروست دەکات ئەمە پێویستی بە چارەسەرە  هەڵەیەکی گەورە دەکەین گەر بڕوای دەقاودەقمان بە وەرگێڕانی ئەم دووانە هەبێت بۆ سەرزمانی گێڕانەوەی  یەکتری هەروەک ئەوەیە کە لە زانستی فیزیادا هەیە دەڵێت ئاو دەبێت بە هەڵم و دواتر دەبێتەوە بە ئاو ئەمە زانستە بەڵام لەم گۆڕانەدا هەمان بڕمان دەست ناکەوێتەوە چۆن پەرداخێک ئاو بکەین بە هەڵم و دواتر هەڵمەکە کۆکەینەوەو بیکەینەوە بە ئاو وەک باس کردن دەبێت ئەنجام هەمان شت بێت بەڵام ڕاستی بابەت شتێکیترە ئەم ئاوە پێکهاتەکانی ناوی هەمووی نابن بە هەڵم بڕێک خوێی تێدایە نابێت بە هەڵم و بڕی هەڵمی کۆکراوە بکەینەوە بە ئاو دووبارە نابێتەوە بە بڕی سەرەتا کەزانیمان ناهاوسەنگی پێویستی بە چارەسەرە و دەمانخاتە بەردەم ئاستی پێویستی  با جیاوازیەکان یەکەبەیەکە بخەینە ڕوو

نووسەر کار بۆ خوێنەر دەکات 

دەرهێنەر کار بۆ بینەر دەکات

کەچی هەردووکیان کار بۆ دەقێکی شانۆیی دەکەن بەڵام ویستەریان جیاوازە بۆ هەر لایەنێک شێوازو ئاوازێی تایبەت بەکارکردن هەیە

ئەگەر لە نووسەر دەست پێبکەم ئەوا دەبێت بەوە پێدابێم چۆن و بۆ کێی دەنووسێت نووسەر ڕووی نووسینەکانی بۆ خوێنەرە ئامرازی کاری ووشەیە تاوەکو ڕوداو دووبارە لە هزری خۆیدا هەڵبچنێت وڕووداو  بکات بە ووشە تاوەکوو خوێنەر سەرسام بکات بەبابەت و وای لێبکات دانەبڕێت تا پوختەی بابەتەکەی پێ بگەینێت و هیچ کونج و کەلەبەری ڕووداوەکەش لە هزریدا جێ نەمێنێت بەهەستە کانیشەوەبگات بە خوێنەر 

ئەوا ناچارە دەبێت 

1/ بۆ دانەبڕانی خوێنەرەکەی ڕووداوی بابەتەکە زنجیرەبەندی دابڕێژێت تاوەکو ووردەووردە بیخاتە نێو بابەت ڕایبکێشێت 

2/ بۆ گەیاندنی هەست و سۆز و وێنەی کەشی گشتی بابەتەکە تاوەکو وێنە خەیاڵیەکان دووبارەلەهزری خوێنەردا هەڵبچنێتەوە دروستکاتەوە پەنا دەباتە بەر زۆر ترین ووشەی وەسفی تابەسەر یەکەوە وێنەخەیاڵیەکان پێکبێنن

بەم دوو هۆکارە دەبینین نووسەر زۆر ترین ووشە بەکاردێنێت تا وێنە خەیاڵیەکان و سەرسامی خوێنەر بەدەست بێنێت کاتێک ڕوداوێک دەکات بەووشە چەند هەستێکی جیاواز لە دیمەنێک گوزەر دەکەن وەک دڵرەقی و ساویلکەی و ستەم و بێتاوانی لە دیمەنێکدا بە چەند دیالۆگێکی کەم کۆ دەبێنەوە کەچی زۆر ترین ووشە پێویست دەبێت بۆ نووسینەوەی کەشی گشتی ڕوداو بە هەستە جیاوازەکانەوە ئەم ووشانە دووبارە پێویست نابنەوە بۆ گێڕانەوە بەڵکوو تەواو لەکار دەکەون هەر ئەم دوو هۆکارەی باسم کرد وا دەکات دەقی نووسراو چ مێژووی دوور نوسرا ی بێت یان هەر ئێمڕۆ نووسرابێت کە بۆ خوێنەر بێت  جیاوازی زمانی گێرانەوە نائامادەی نمایشمان پێ ئاشنا دەکەن و پێویستی بە چارەسەر دەبێت ئەم ووشانەی کەوا زیاد دەبن لێرەدا لەگەڵ نمونەی پەرداخە ئاوەکە یەک دەگرنەوە

لە بەرامبەردا دەهێنەر بۆ بینەر کار دەکات بۆ

بینین کاتێک ووشەکان دەبنەوە بەهەست و سۆز  دەیان ئامرازی گوزارشتکەر لەبەردەستایەتاوەکوو سات و هەست و سۆزە کان دروست ببنەوە وەک روناکی دەنگی هاریکار و جلو بەرگ  و مۆسیقا ئاماژە و نواندنی ئەکتەر ...

 زۆر ترین ووشەی نێو دەق لەکار دەکەون  جگەلە شێواز ی جیاوازی زمانی گێڕانەوەی دەرهێنەر لەگەڵ نووسەر  ... 

دەرهێنەر هەرگیز لەگەڵ ڕۆژگاری ئەمڕۆی خێرای پێشکەوتندا کەوا کاریگەری ڕاستەو خۆی لەسەر خێرا بوونی ڕیتمی ژیانکردن و جوڵەی مرۆڤ
 

شانۆ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.