Erbil 15°C شەممە 20 نیسان 14:57

زبڵدانی کانی قڕژاڵە لە مەترسی ئاگرکەوتنەوە دەپارێزرێت

زبڵ
کوردستان TV
#14
100%

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی هەولێر پرۆژەی لێدانی بیر بۆ دەرکردنی گازی قەتیس ماوە لە زبڵدانی شاری هەولێر لە کانی قرژاڵە خستە بواری جێبەجێکردن،

سیامەند کەریم، گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر بە کوردستان تیڤی ڕاگەیاند:ٚ پڕۆژەکە لەسەر بودجەی لەناکاوی پارێزگای هەولێر و بەسەرپەرشتی لێژنەی هاوبەشی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر و بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی جێبەجێ دەکرێت.

ڕاشیگەیاند:"  تەنیا ئەمڕۆ 9 بیر لە بەشی ژینگەپارێزی لە زبڵخانەی کانی قرژاڵە تەواو کرا و ڕۆژانی داهاتوو کارکردن بەردەوام دەبێت بۆ لێدانی بیری زیاتر.

سەبارەت بە گرینگی پڕۆژەکە گوتەبێژی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر ئاماژەی بەوەدا:" گرینگی پرۆژەکە لەوەدایە کە نزیکی 13 مەتر زبڵ ژێرخاک کراوە کە ئەمەش بڕێکی زۆر گازی لێ قەتیس بووە کە دەبێتە هۆی ئاگرکەوتنەوە و کۆنترۆڵکردنی کاری زۆری دەوێت بەجێبەجێکردنی پڕۆژەکە مەترسییەکانی ئاگرکەوتنەوە نامێنێت.

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.