رۆژی 10/6/2020 وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا راپۆرتی ساڵانه‌ی خۆی ده‌رباره‌ی ره‌وشی پێكهاته ئایینیه‌كان بۆ ساڵی 2019 بڵاوكرده‌وه، ئه‌م راپۆرته باس له چه‌ند وڵاتێك ده‌كات كه پێشێلكارییان تێدا ئه‌نجامدراوه له‌لایه‌نی یئایینییهوه. سه‌باره‌ت به عێراق و هه‌رێمی كوردستان راپۆرته‌كه تیشكی خستۆته سه‌ر چه‌ند پێشێلكاری وئاسته‌نگ درووستكردن له بواری ئازادی ئایینی له هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌تایبه‌تی له ناوچه جێناكۆكه‌كان و ره‌وشی پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان و ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی رووبه‌ڕوویان ده‌بنه‌وه وه‌ك نه‌گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر زێدی خۆیان.
سه‌باره‌ت به راپۆرتی ناوبراو د. دیندار زێباری، رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌یاننامه‌یه‌كی ده‌ركرد ئه‌مه‌ی خواره‌وه ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
ستراتیژیه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بریتییه له پاراستن و پته‌وكردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانی ئایینی و نه‌ته‌وه‌یی له هه‌رێم به‌م پێیه‌ش گشت ئه‌و پێكهاته یئایینی و نه‌ته‌وه‌ییانه‌ی له هه‌رێمی كوردستان ده‌ژین به‌پێی یاسا مافه‌كانیان له بواری سیاسی، یاسایی، په‌روه‌رده‌یی، یئیداری و كه‌لتووری پارێزراوه و حكومه‌ت هه‌وڵ په‌ره‌یان پێ بدات و بوژانه‌وه‌ی ئابووری بێته دی له‌و ناوچانه‌ی پێكهاته‌كان ژیانی تێدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن له‌وانه‌ش ناوچه‌ی ئێزیدیه‌كان و مه‌سیحیه‌كان و پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كان له ناوچه جێناكۆكه‌كان.
راپۆرته‌كه ستایشی هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌كات بۆ پته‌وكرد گیانی پێكه‌وه‌ژیانی نێوان پێكهاته ئایینیه‌كان به‌پێی یاسا و نوێنه‌رایه‌تییان له په‌رله‌مان و حكومه‌تی هه‌رێم و ئه‌نجامدانی سرووت و بۆنه ئایینیه‌كان به ئازادی، هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر پاراستنی مافی پێكهاته‌كان له رووی په‌روه‌رده‌یی و رۆشنبیری. له لایه‌كی دیكه‌وه تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه پێكهاته ئایینییه‌كان هه‌رێمی كوردستان به په‌ناگه‌یه‌كی ئارام ده‌زانن بۆ حه‌واندنه‌وه دوای ئاواره بوونیان و یارمه‌تیدانیان، هه‌روه‌ها هه‌وڵه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمیش به‌رز ده‌نرخێنێت له رزگار كردنی ئه‌و هاووڵاتیانه‌ی كه له‌لایه‌ن تیرۆریستانی داعشه‌وه رفێنردراون.
له راپۆرته‌كه‌دا ئه‌وه خراوه‌ته ڕوو كه له بازگه‌كانی نێوان هه‌ردوو پارێزگای دهۆك و موسڵ به شێوازی جیاجیا ئاسته‌نگ بۆ پێكهاته‌كان درووست ده‌كرێت، دوای په‌یوه‌ندی كردن به به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه و لایه‌نه یئهمنییهكان به‌پێچه‌وانه‌وه له‌سه‌ر داوای به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كانی ناوچه‌كه ده‌زگا یئهمنییهكان كارمه‌ندانی خۆیان زیاد كردووه بۆ یارمه‌تیدانییان، ته‌نانه‌ت له كاتی قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆی له میانه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی له په‌تای كۆرۆنا له بازگه‌ی تلسقۆف - باتنایا ئاسانكاری زیاتر بۆ پێكهاته‌كان كراوه به‌تایبه‌تی كریستیان و مه‌سیحییه‌كان له كاتی رشاندن و دروێنه‌ی بهروبوومهكانیان.
سه‌باره‌ت به گرانی نرخی ئه‌نجامدانی مه‌راسیمی حه‌ج و عومره له هه‌رێمی كوردستان، له شانشینی عه‌ره‌بی سعودیه باج و رسوماته‌كانی تایبه‌ت به حه‌ج و رۆژانی هاتن و گه‌ڕانه‌وه‌ی حاجییهكانیش دیاری ده‌كرێت، له‌لایه‌كی دیكه‌وه حاجیانی هه‌رێمی كوردستان بۆ ماوه‌ی (٣٥) رۆژ له وڵاتی سعودیا ده‌مێننه‌وه، بێگومان ئه‌م ماوه زۆره خه‌رجییه‌كی زیاتری ده‌بێت بۆ حاجییه‌كان ئه‌مه جگه له گرانی هاتوچۆی ئاسمانی له نێوان هه‌رێم و سعودیا، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی گشتی نرخی سه‌فه‌ری حه‌ج به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا له‌لایه‌ن ده‌سته‌ی باڵای حه‌ج و عومره‌ی عێراقییه‌وه ده‌خه‌مڵێندرێت.
سه‌باره‌ت به درووستكردنی ئاسته‌نگ بۆ ئێزیدییه‌كان و ناچاركردنیان كه خۆیان به كورد بناسێنن .ئاشكرایه له كاتی رایی كردنی مامه‌ڵه‌ی هاووڵاتیان له فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بابه‌تی ئایینی یان نه‌ته‌وه‌یی باس ناكرێت، به‌پێچه‌وانه‌وه زۆربه‌ی ئێزیدییه‌كان كاتێك ئاواره بوون به‌ڵگه‌نامه ره‌سمییه‌كانیان نه‌بوو، حكومه‌تی هه‌رێم فۆرمێكی تایبه‌تیان بۆ درووست ده‌كرا له قایمقایمیه‌تی شنگال به ناوی (استماره استبدال) كه ناوی هه‌موو ئه‌ندامانی خێزانه‌كه‌ی تێدایه ئه‌مه‌ش به شێوه‌یه‌كی كاتی بوو بۆ رایی كردنی كاروباره‌كانیان و له‌لایه‌ن دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت به هه‌مان شێوه یئاسانكاری زۆر كرا بۆ ئه‌وه‌ی دووباره بتوانن ناسنامه‌ی باری شارستانی، ره‌گه‌زنامه و پاسپۆرت ده‌ست بخه‌نه‌وه. جگه له‌م به‌ڵگه‌نامانه ئاواره‌كان ده‌توانن له هه‌رێمی كوردستان به‌ڵگه‌نامه‌كانی تریش ده‌ست بخه‌ن وه‌ك مۆڵه‌تی شوفێری به‌پێی ئه‌و رێنماییانه‌ی كه له هه‌رێم پیاده ده‌كرێ.
له دوای هێرشی تیرۆریستانی داعش به هه‌زاران هاووڵاتی كوردییئێزیدی له‌لایه‌ن تیرۆریستانه‌وه رفێندران، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌وڵه‌كانی چڕكرده‌وه بۆ رزگار كردنیان و لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تی بۆ یئهم مه‌به‌سته دامه‌رزاند، تا رۆژی 16/2/2020 توانرا (3530) كه‌س له‌م رفێندراوانه رزگار بكرێن و هه‌وڵه‌كانیش به‌رده‌وامن بۆ رزگاركردنی ئه‌وانه‌ی ماون.
له‌دوای نه‌مانی ده‌سه‌ڵاتی داعش هاووڵاتیانی ناوچه جێناكۆكه‌كان كه له پێكهاته ئایینی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانن نه‌یانتوانیوه بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر زێدی خۆیان، چه‌ندین جار داوامان كردووه كه پێویسته ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌تایبه‌تی شنگال و یئهو هێزه چه‌كداریانه‌ی كه له خه‌ڵكی ناوچه‌كه پێكنه‌هاتوون ده‌سه‌ڵاتیان نه‌مێنێت و دووربخرێنه‌وه بۆ یئهوهی سیمای عه‌سكه‌رتاری له ناوچه‌كه بنبڕ بكرێت وخزمه‌تگوزاری پێویست وه‌ك یئاو و كاره‌با به خه‌ڵكی یئهو ناوچانه دابین بكرێت له هه‌مان كاتدا ناوچه‌كه له مین و ته‌قه‌مه‌نییه‌كانی داعش پاك بكرێته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی یئهو ناوچانه بگه‌ڕێنه‌وه و ده‌ست به ژیانی ئاسایی خۆیان بكه‌نه‌وه.
له باره‌ی مافی پێكهاته ئایینییه‌كان له رووی كه‌لتووری و رۆشنبیرییه‌وه له هه‌رێمی كوردستان به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و خوێندنی توركمانی و سریانی له وه‌زاره‌ته‌كانی رۆشنبیری و لاوان و په‌روه‌رده دامه‌زراوه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش خوێندن به زمانی توركمانی و سریانی ده‌خوێندرێت له ده‌یان قوتابخانه‌ی هه‌رێم.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.