Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 12:29

ئه‌حمه‌د دزه‌یی : نابێت بوودجه‌ی کۆمپانیاکان به‌ده‌ربێت له‌ چاودێری وردی حکوومه‌ت 

پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاساكان بكرێت
کوردستان TV
100%

ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه‌، یه‌كێتی ژووره‌ بازرگانیی و پیشه‌سازییه‌كانی ھه‌رێمی كوردستان و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ھه‌رێم له‌سه‌ر بابه‌تی بوودجه‌ی كۆمپانیاكان كۆبوونه‌وه‌ و باسی چۆنییه‌تی پرۆسه‌ی بوودجه‌ی كۆمپانیاكانیان كرد بۆ ئه‌وه‌ی له‌ژێر چاودێری ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی بێت.

له‌ وۆركشۆپه‌كه‌دا، سه‌رۆكی یه‌كێتیی ژووره‌ بازرگانیی و پیشه‌سازییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان، دارا جه‌لیل خه‌یات گوتی: "ئێمه‌ له‌ ماوه‌ی رابردوودا زۆر گرفتمان ھه‌بووه‌ و زۆرجاریش گله‌ییمان لێكراوه‌، بۆیه‌ تیمێكی ھه‌ماھه‌نگی ھاوبه‌شی نێوان بازرگانی و ده‌ستپاكی پێكھێندراوه‌ كه‌ به‌یه‌كه‌وه‌ گفتوگۆ له‌سه‌ر چه‌ند بۆچوونێك و پێشنیازێك كراوه‌، ئه‌مرۆش ئه‌م گفتوگۆیه‌ی كه‌ ده‌كرێت گرنگی خۆی ھه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین پێداچوونه‌وه‌ به‌ یاساكان بكرێت و ئه‌و كه‌موكوڕییانه‌ی هه‌یه‌ چاره‌سه‌ر بكرێت.

ناوبراو باسی له‌وه‌شكرد كه‌ ئه‌وان ئاماده‌ی ھه‌ماھه‌نگین له‌گه‌ڵ ھه‌موو ده‌سته‌كانی حكوومه‌تی ھه‌رێمی كوردستان له‌ ده‌ستپاكی، چاودێری دارایی و سه‌ندیكاكانی ووردبینی و ژمێریاری، بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌نگاوه‌كانی به‌ سیسته‌مبوونی بوودجه‌ی كۆمپانیاكان به‌ شێوه‌یه‌كی روون و ئاشكرا به‌رده‌وام بن.

هه‌ر له‌ وۆڕكشۆپه‌كه‌دا، سه‌رۆكی ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی ھه‌رێمی كوردستان، ئه‌حمه‌د دزه‌یی رایگه‌یاند كه‌ كۆمپانیا بازرگانییه‌كان له‌ھه‌موو سیسته‌مه‌ حوكمڕانییه‌كان بڕبڕه‌ی پشتی بازرگانی و ئاڵوگۆڕن و ھه‌روه‌ھا داھاتیان بۆ حكوومه‌تیش ھه‌یه‌، به‌ڵام نابێت كاروباری بوودجه‌ و خه‌رجی و داھات و چۆنییه‌تی پڕۆژه‌كانی ئه‌و كۆمپانیایانه‌ به‌ده‌ربێت له‌ چاودێری  وردی حكوومه‌ت له‌ لایه‌ن ده‌سته‌ جۆراوجۆره‌كانه‌وه‌.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.