بەرپرسی یەكەی هەشتای هێزی پێشمەرگەی كوردستان باسی مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش دەكات و رایگهیاند: بەهۆی نەبوونی هێزی پێشمەرگە داعش بووەتە مەترسیی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.
ئەمڕۆ شەممە بە بۆنەی 28ەمین ساڵیادی داستانی کۆڕی لە ناوچەی کۆڕێی سەر بە قەزای پیرمام، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بە یادی شەهیدان و ئەو داستانەی هێزی پێشمەرگە ڕێوڕەسمێک بهرێوهچوو.
لەو بۆنەیەدا کە بە ئامادەبوونی بەشێکی بەرچاو لە فەرماندە سەربازییەکان و بەرپرسانی حزبی و حکوومی و کەسوکاری شەهیدانی داستانی کۆڕێ، ئهم یاده بهرزراگیرا.
نەجات عەلی، فەرماندەی یەکەی 80ی هێزەکانی پێشمەرگە لە گوتارێکدا رایگهیاند: ئەگەرچی 28 ساڵ بەسەر ڕاپەڕینی بەشکۆ و داستانی کۆڕێ تێپەڕیووە، بەڵام هێشتا کوردستان لەبەردەم چەندین هەڕەشە و مەترسیی دەرەکی و ناوخۆیی دایە، چونکە ئەوەی دەیبینین ناوچەکە لەبەردەم ئاڵۆگۆڕێکی جیدی دایە و هاوکێشە نێودەوڵەتییەکان ئاڵۆزتر دەبن، بۆیە پێویستە هەموو لایەکمان لە سۆنگەی بەرپرسیارێتییەوە مامەڵە لەگەڵ پێشهات و ڕووداوەکان بکەین.
له دەرەنجامی ئەم داستانە مەزنەی پێشمەرگەش وای کرد سەدام حوسێن داوای دانیشتن و دانوستاندن لە سەرکردایەتی کورد بکات و دواتریش دەسەڵاتی هەرێمی کوردستان راگەیاندرا.
بەرپرسی یەكەی هەشتای هێزی پێشمەرگەی كوردستان باسی مەترسییەكانی سەرهەڵدانەوەی داعش دەكات و ڕایگهیاند، بەهۆی نەبوونی هێزی پێشمەرگە داعش بووەتە مەترسیی لە ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێویسته رووبهرووی مهترسی گرووپه تیرۆریستییهكان ببینهوه كه جارێكی دیكه بوونهتهوه ههڕهشه.
شایهنی باسه بههۆی خیانهتی 16ی ئۆكتۆبهر كهركووك و خوورماتوو و ناوچه كوردستانییهكانی دهرهوهی ئیداری ههرێمی كوردستان به رێكهوتنێكی ژێربهژێری لهلایهن لایهنێكی كورد ئهم ناوچانه رادهستی حهشدی شهعبی كران.
داڕشتنهوه: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.