Erbil 35°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:19

میران گۆرانی بۆ هەولێر ده‌ڵێت

بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە
کوردستان TV
100%


به‌منزیكانه‌ گۆرانیبێژی ناسراو " میران عه‌لی " نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی كه‌ بریتییه‌ له‌ گۆرانییه‌ك له‌سه‌ر هه‌ولێری پایته‌خت گوتوویه‌تی بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی " ئینستاگرام " له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی ئاشكرایكردووه‌  كه‌ بۆ هه‌ولێری پایته‌خت خۆی پێ نه‌گیراوه‌ و بەمزوانە گۆرانییەكی زۆر جوان بۆ هەولێری سەربەرزی كوردستان بڵاوده‌كاته‌وه‌ .

 میران هیچ زانیارییەكی لەبارەی ناوەڕۆك و شێوازی گۆرانییەكەی بڵاو نەكردووەتەوە ، به‌ڵام رایگه‌یاندووه‌ كه‌ گۆرانییه‌كه‌ی یه‌كێك ده‌بێت له‌ به‌رهه‌مه‌ ناوه‌زه‌كانی ئه‌و و لەسەر زاری هەموان دەبێت و بۆ هەمیشەش دەمێنێتەوە .
 
 میران عەلی، لە ساڵی 1995 لە سلێمانی لەدایك بووە، خاوەنی چەندین ڤیدیۆ كلیپ و گۆرانییە، گۆرانی و كلیپەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بینەرێكی زۆریان هەیە ، هه‌ر له‌م ساڵه‌دا ئه‌وه‌ دووه‌م گۆرانی ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌یه‌  كه‌ بریاره‌ بڵاوببێته‌وه‌ .

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.