Erbil 37°C ھەینی 27 ئەیلوول 16:21

چۆپی له‌ له‌نده‌ن کۆنسێرت ئه‌نجامده‌دات

ماوه‌یه‌كه‌ بەشداری هیچ ئاهەنگ و كۆنسێرتێكی نەكردووە
کوردستان TV
100%

 بە بۆنەی  جەژنی نەتەوەیی نەورۆز ، خانمە گۆرانیبێژی  ناسراوی كورد " چۆپی فەتاح " دوو كۆنسێرتی جەماوەری لە بەریتانیا ئەنجام دەدات.

ئه‌م گۆرانیبێژه‌ لە هەژماری تایبەتیی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی " ئینستاگرام "  وێنه‌یه‌كی خۆی بڵاوكردووه‌ته‌وه‌ و ئاشكرایكردووه‌ ، بە بۆنەی هاتنی جەژنی نەتەوەیی نەورۆز ڕۆژی یەكشەممە و دووشەممەی ئەو هەفتەیە 2019 /3/24  لە هه‌ردوو  شاری لەندەن و مانچستەری وڵاتی بەریتانیا كۆنسێرتێكی جەماوەری ئەنجام دەدەات .

چۆپی ،  دوای ئەوەی دوو ساڵ لەمەوبەر هاوسەرگیری كرد لەو ماوەیەدا بەشداری هیچ ئاهەنگ و كۆنسێرتێكی نەكردووە، بۆیە لە ڕێگەی ئەنجامدانی ئەو كۆنسێرتەوە دەیەوێت دەست بە ئەنجامدانی ئاهەنگ و بەرنامە تەلەفزیۆنییەكانی بكاتەوە.

 چۆپی فەتاح، خەڵكی شاری كەركوكە، لەگەڵ خانەوادەكەی لە ئەورووپا دەژی، خاوەنی چەندین ئەلبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپە، جگە لە كاری هونەری لە هەولێر دوكانێكی دروستكردنی جلوبەرگی له‌م شاره‌  بە ناوی چۆپی دیزاین كردووەتەوە.

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.