گۆرانیبێژی به‌ناوبانگ و ناسراوی کورد " زەکەریا عەبدوڵا، به پۆستكردن و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه تێیدا گۆرانی " نازه " ده‌لێته‌وه ده‌رده‌كه‌وێته‌وه .
له گرته ڤیدیۆكه‌دا هونه‌رمه‌ند " زه‌كه‌ریا " ده‌رده‌كه‌وێت كه خه‌ریكی پڕۆڤه‌كردنه بۆ گوتنی گۆرانی (نازه) و خۆیشی ئامێری ئۆرگ ده‌ژه‌نێت ، تۆماركردنی گرته ڤیدیۆكه‌ش بۆ ساڵی 200 ده‌گه‌رێته‌وه .
گۆرانی " نازه " یه‌كێكه له گۆرانییه‌كانی نێو ئه‌لبوومی " دایه " كه زه‌كه‌ریا له ساڵی 2001 بڵاو كرده‌وه و تاوه‌كو ئێستا زۆرترین فرۆشی له بازاڕه‌كاندا هه‌بووه ، زه‌كه‌ریا نزیكه‌ی ماوه‌ی 9 ساڵ ده‌بێت هیچ به‌رهه‌مێكی تازه‌ی بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه .
زه‌كه‌ریا عه‌بدوڵا، خه‌ڵكی شاری هه‌ولێره و یه‌كێكه له هونه‌رمه‌نده باسراوهكانی كورد ، خاوه‌نی چه‌ندین ئه‌لبوومی گۆرانی و ڤیدیۆ كلیپه، ئەلبوومە گۆرانییەکانی ئەو هونەرمەندە بە پڕفرۆش‌ترین ئەلبوومی گۆرانی لەنێو کورددا ئەژمار دەکرێن .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.