Erbil 23°C ھەینی 27 ئەیلوول 07:09

میوه‌ بخۆ تا له‌ شێرپه‌نجه‌ دوور بیت

پێویستە رۆژانە بڕی 400 گرام لە میوە و سەوزە بخورێت
کوردستان TV
100%


میوە و سەوزە کاریگەری سەرەکی هەیە لە پاراستنی لەش لە توشبون بە نەخۆشیەکانی شێرپەنجە بە رێژەی لە 20%، پێویستە هەر تاکێکیش رۆژانە بڕی 400 گرام لە میوە و سەوزە بخوات.

قتیبه‌ محیسن پسپۆڕێکی بواری خۆراکییه‌ ،  بە ماڵپەڕی "foochia" رادەگەیەنێت، پێویستە دوو دەفر سەوزە و 1-2 جۆری میوە بخورێت رۆژانە، ئەگەر پێنجیش بێت ئاساییە و زیانی نییە.


سەوزە میوە  یاریدەری ئامێری هەرس وەک دەم و قورگ و گەدە و کۆڵۆن، ئامێری هەناسەدان و مەمک و خوێن و پەنکریاس و پرۆستاتیش دەدات و دەیپارێزێت، لە ئێستاشدا شێرپەنجەی کۆڵۆن زۆرترین توشبوی هەیە.

هەربەپێی زانیارییەکان ئەو کەسانەی سیر و پیاز دەخۆن، بە رێژەی لە 50% ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجەی کۆڵۆن کەمترە لە کەسانی ئاسایی ، پسپۆڕەکە رێنمایی هەموو تاکێک دەکات، کە رۆژانە سێ ژەم میوە و سەوزە بخۆن، بۆ ئەوەی هەموو بەها خۆراکیەکان وەربگرن و لە شێرپەنجە بەدوربن .

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.