كۆبوونەوەی شاندی پارتی و یەكێتی لە بەغدا لەگەڵ سەرۆكی رەوتی حیكمە دەستیپێكرد.
لەچوارچێوەی زنجیرە كۆبوونەوەكانیان لەگەڵ لایەنە عیراقییەكان ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ عەممار حەكیم سەرۆكی رەوتی حیكمە كۆبوونه‌وه بە مەبەستی گفتوگۆكردن لەسەر حكومەتی داهاتووی عێراق.
ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی گفتوگۆكانی نێو كۆبوونه‌وه‌كه، تایبه‌ت بووه به تاوتوێكردنی بژارده‌كانی پێكهێنانی گه‌وره‌ترین فراكسیۆن له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به ئامانجی پێكهێنانی حكومه‌تی داھاتوو.
شایه‌نی وه‌بیرهێنانه‌وه‌یه پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 2-9-2018 شاندەكەی یەكێتیی و پارتی لەگەڵ چەند لایەنێكی دیكە زنجیرەیەك كۆبوونەوەیان ئەنجامدا.
شاندنی پارتی و یەكێتی دوێنی شەممە گەیشتە بەغدا و لەگەڵ فوئاد مەعسوم سەرۆک کۆماری عێراق کۆبوونەوە.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.