به ئاماده‌بوونی كۆمه‌ڵێك له هونه‌رمه‌ند و نووسه‌ر ، رۆشنبیر و جه‌ماوه‌ری هه‌ولێر ، رۆژی دووشه‌ممه رێكه‌وتی 2 /4 /2018 له هۆڵی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی رۆشنبیری و هونه‌ری هه‌ولێر، له ژێر ناوی " له سێبه‌ری رابردوودا " پێشانگای هاوبه‌شی فۆتۆگرافی و خشلی هه‌ردوو هونه‌رمه‌ند " ئالان عه‌لی " و " شاناز جه‌مال " كرایه‌وه .
له‌م پێشانگایه‌دا كۆمه‌لێك فۆتۆی هونه‌رمه‌ندی فۆتۆگرافه‌ر " ئالان عه‌لی " خرابوونه روو كه له لایه‌ن خاتوونی هونه‌رمه‌ند " شاناز جه‌مال " به خشل و به‌رد و كه‌له‌په‌لی ره‌سه‌نی كورده‌واری رازاندنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كرابوو كه بووه جێی سه‌رنجی ئاماده‌بوان .
هونه‌رمه‌ند " شاناز جه‌مال " ئاشكرایده‌كات كه ئامانجیان ئه‌وه‌یه پیشانی بدەن کە کوردیش توانایەکی ئەوتۆی هەیە کە وەکوو تابلۆ جیهانییەکان نەخشاندنی خۆی لەسەر کارە هونەرییەکان بکات ، وتیشی سه‌ره‌تا له سلێمانی بۆ ماوه‌ی 2 رۆژ ئه‌م پێشانگایه‌یه‌ان كردووه‌ته‌وه ، دواتریش هێناویانه بۆ هه‌ولێر .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.