پاپا فرانسیس رێبه‌ری كاسۆلیكه‌كانی جیهان له رێوڕه‌سمی رۆژی رابردوودا كه به بۆنه‌ی جه‌ژنی قیامه له ڤاتیكان به‌ڕێوه‌چوو، نزای كرد بۆ ئه‌وه‌ی كه كوشتاری هاوڵاتییان له سووریا كۆتایی پێبێت و ئاشتیی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست سه‌قامگیر ببێت.
هاوكات له‌گه‌ڵ پاپا به سه‌دان ملیۆن باوه‌ڕداری كریسیتانیش له‌و جه‌ژنه‌دا هه‌مان نزایان به‌رز كرده‌وه.
پاپا فرا‌نسیسی له رێوڕه‌سمه ئایینییه‌كه‌دا وێڕای ئاماژه به ویژدانی بێداری مرۆڤ، داوای له سه‌رجه‌م رێبه‌رانی هۆشیار و دانای جیهان كرد تا خه‌مێك بخۆن له پرسه مرۆییه‌كانی فه‌ڵه‌ستین و ئیسڕائیل و ئه‌و كاره‌ساتانه‌ی به هۆی جه‌نگی یه‌مه‌نه‌وه به‌سه‌ر هاوڵاتییانی ئه‌م وڵاته هاتووه و هه‌روه‌ها كێشه‌كانی ژیانی په‌نابه‌ران له سه‌رتاسه‌ری جیهان.
رێبه‌ری ئایینی كاسۆلیكه‌كانی جیهان له رێوڕه‌سمێكی دیكه‌دا له ڤاتیكان وێڕای ئاوات خواستن بۆ پته‌وتر بوونی بناغه‌كانی ئاشتیی له جیهاندا، نزای بۆ سه‌ركه‌وتنی دانووستانه‌كانی ئه‌تۆمیی نێوان ئه‌مریكا و كۆریای باكووریش كرد.
سه‌رچاوه / ده‌نگی ئه‌مریكا
مه‌سعود / كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.