له‌وانه‌یه ئه‌م جۆره روداو تاوانه ته‌نها له فلیمهكانمان بینیبێت ،ئافره‌تێكی هیندی به ناوی (ریتا سه‌ركار) ته‌مه‌ن 28 ساڵ سكاڵای له دژی مێرده‌كه‌ی تۆمار كرد به‌هۆی ئه‌وه‌ی گورچیله‌یه‌كی لێ دزیوه و فرۆشتوویه‌تی.
مێردی ئافره‌ته‌كه له‌به‌رده‌م پۆلیسدا بیانووێكی سه‌یر ده‌دۆزێته‌وه ده‌ڵێت : پێش 12 ساڵ، كاتێ ئه‌م ئافرتهم هێناوه، بنه‌ماڵه‌ی ئافرته‌كه خۆیان له پێدانی ئه‌و بڕه پاره‌ی ماره‌ییه دزیوه‌ته‌وه، كه پێویسته هه‌ر بنه‌ماڵه‌یه‌كی ماڵی بوكێ له كاتی زه‌ماوه‌ندی كچه‌كه‌یاندا پێشكه‌شی زاوای بكه‌ن.
ئافره‌ته‌كه ده‌ڵێت: پێش دوو ساڵ مێرده‌كه‌م بردوویهمه نه‌خۆشخانه بۆ ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی "ریخهڵۆكهكوێره"، له‌و كاته‌دا كه بێهۆش كرام مێرده‌كه‌ی به‌نهێنی له‌گه‌ڵ پزیشكێك ڕێكه‌وتووه تا گورچیله‌ی راستم ده‌ربێنن و بیفرۆشن،.
دوای دووساڵ ئافره‌ته‌كه ئه‌م روداوه‌ی زانییوه ، دوای ئه‌وه‌ی ئازارێكی زۆری له هه‌ناویدا په‌یدا ده‌بێ، سه‌ردانی پزیشكێك ده‌كات ئه‌نجا ده‌زانێ گورچیله‌یه‌كی ده‌رهێندراوه.
سه‌رچاوه/ سه‌یده‌تی
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.