Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 14:12

زیاتر له‌ دوو ملیۆن ئێرانى به‌شدارى مه‌راسیمى یادى چله‌ى ئیمام حوسێن ده‌که‌ن

هێزى به‌رگرى ئاسمانى ئێران چاودێرى مه‌راسیمه‌كه‌ ده‌كات
کوردستان TV
100%

مه‌حموود عه‌له‌وى وه‌زیرى هه‌والگرى ئێران  رایگه‌یاند كه‌ به‌م دواییه‌ زیاتر له‌ دوو ملیۆن كه‌س له‌ ئێرانه‌وه‌ هاتوونه‌ته‌ عێراق ، به‌ مه‌به‌ستى به‌شدارى كردن له‌ یادى چله‌ى ئیمام حوسێنداو بۆ ماوه‌ى نزیكه‌ى مانگێك له‌ عێراق ده‌مێننه‌وه‌ و به‌شدارى به‌رێوه‌چوونى مه‌راسیمى چله‌مینى ئیمام حوسێن ده‌كه‌ن، كه‌ بریاره‌ له‌ رۆژى پێنجشه‌ممه‌ 9/11/2017 به‌رێوه‌بچێت. 

له‌ لایه‌كى تره‌وه‌  ئه‌میر جه‌عفه‌رى فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانى به‌رگرى ئاسمانى ئێران رایگه‌یاند" كه‌ هێزى ئاسمانى ئێران به‌ فرۆكه‌ى تایبه‌ت و فرۆكه‌ى بێ فرۆكه‌وان چاودێرى به‌رێوه‌چوونى مه‌راسمیى چله‌ى ئیمام حوسێن ده‌كات له‌ شارى نه‌جه‌ف و كه‌ربه‌لاو ئه‌وان چه‌ندین فرۆكه‌یان بۆ گواستنه‌وه‌ى سه‌ردانیكه‌رانى ئێرانى ئاماده‌ كردووه‌و له‌ نزیكه‌وه‌ش به‌ فرۆكه‌ى تایبه‌ت و ڕاداره‌وه‌ ئاسایشى به‌رێوه‌چوونى مه‌راسیمه‌كه‌ فه‌راهه‌م ده‌كه‌ن.
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.