Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 15:18

هه‌ولێر.. سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی لە سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق دەکات

کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ 13ی11ی 2024،  مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە محەمەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات، لە کۆبوونەوەیەکیشدا پرسی هەناردەکردنەوەی نەوت و پەلەکردن لە پێکهێنانی کابینەی دەیەم و سەرژمێری و بودجە و مووچەی خەڵکی کوردستان تاوتوێ دەکات.


پێشتر پێشەوا هەورامانی، گوتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاندبوو، سەردانەکەی سوودانیی بۆ هەولێر گرنگ و ئەرێنییە و پەیوەندیی بە بارودۆخی سیاسیی هەرێمی کوردستان لە دوای بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانەوە هەیە.

هەورامانی ئاماژەی بەوەش کردبوو ئەو لێکتێگەیشتنە باشەی لە ماوەی ڕابردوودا لەنێوان هەردوو سەرۆک وەزیران سوودانی و مەسرور بارزانیدا هەبووە، لە خزمەت چوونە پێشەوەی پەیوەندییەکانی حکوومەتی هەرێمی كوردستان و حکوومەتی فیدراڵ بوو.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.