چەندین ئامێری دیكەی راكێشانی پارە لە پڕۆژەی هەژماری من لە سنووری پارێزگای دهۆك زیادكران و فەرمانبەران ئێستا دەتوانن مووچەكانیان تێدا راكێشن.
ماڵپەڕی هەژماری من بڵاوی كردەوە "ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە لە دهۆک لە زیادبووندان و تاکو ئێستا لەم ناونیشانانە ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە بەردەستن".
بڵاویشی كردەوە "مووچەخۆران دەتوانن لە ڕۆژانی دابەشکردنی مووچە و ڕۆژانی ئاسایی و بە شەو و پشووەکانیش سەردانیان بکەن و مووچەكانیان تێدا دەربهێنن".
ئەو ئامێرانەی راكێشانی پارە كە لە دهۆك زیادكراون دەكەونە ئەم شوێنانە:-
* دهۆک، بەردەم سەرۆکایەتی شارەوانی دهۆک
* دهۆک، شەقامی ئازادی، بەردەم نەخۆشخانەی لەدایکبوون
* دهۆک، نزیک کۆلێژی پزیشکی ددان و پزیشکی
* دهۆک، نزیک بەڕێوەبەرایەتی کارەبای دهۆک
* دهۆک، بەرامبەر هۆتیل سەرگلی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.