Erbil 22°C شەممە 23 تشرینی دووەم 15:18

په‌یامێك له‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه‌

کوردستان TV
100%

نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان په‌یامێكی له‌ باره‌ی به‌شداری له‌ كۆنفراسی  نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا لە باكو بڵاوكرده‌وه‌.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستاندا هاتووه‌، خۆشحاڵم كە لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا لە باكو بەشداری دەكەم.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه‌،  ئەم كۆبوونەوە ساڵانەیە دەرفەتێكی گرنگە بۆ ئەوەی بەرەو داهاتوویەكی سەقامگیرتر هەنگاوی كاریگەر بنێین.

نێچیرڤان بارزانی ده‌شڵێت، پێكەوە دەتوانین ڕووبەڕووی گۆڕانی ئاووهەوا ببینەوە و هەسارەیەكی تەندروستتر بۆ نەوەكانی داهاتوو جێ بهێڵین.

ئەمڕۆ سێشەممە، 12-11-2024، چالاکییەکانی کۆنفرانسی جیهانی کەشوهەوا "COP29" سەبارەت بە گۆڕانی کەشوهەوا لە باکۆی پایتەختی ئازەربایجان بە بەشداری سەرۆکی هەرێمی كوردستان، نێچیرڤان بارزانی دەستی پێ کرد.

دوێنێ دووشەممە، 11-11-2024، دڵشاد شهاب، گوتەبێژی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان، لەسەر بانگهێشتی فەرمیی  ئیلهام ئەلیێڤ، سەرۆكی ئازەربایجان، بەمەبەستی بەشداریكردن لە كۆنفرانسی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ گۆڕانی ئاووهەوا (COP29) بەرەو باکوی پایتەختی ئازەربایجان، بەڕێ کەوت.

ئاماژەی بەوەش دا، نێچیرڤان بارزانی، شان بە شانی سەرۆك و سەركردەكانی جیهان، بەشداریی لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كۆنفرانسەكەدا دەكات که‌ بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئاستەنگەكانی ژینگە و كێشە و لێکه‌وته‌كانی گۆڕانی ئاووهه‌وا، به‌ڕێوه‌ ده‌چێت.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.